یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
چه‌مچه‌ماڵ: زانایانی ئایینی كه‌سایه‌تیه‌كان به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/08/2010 : 12:40:46
قه‌باره‌ی فۆنت
راگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌مه‌ 28/7/2010 هه‌ریه‌ك له‌ مامۆستا نجم الدین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان و مامۆستا وه‌هاب شێخ عمر سه‌نگاوی لێپرسراوی لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی روژئاوای سلێمانی (عه‌قید جه‌وده‌ت) یان كردو به‌رێزیان زۆر به‌گه‌رمی پێشوازیان له‌وه‌فده‌كه‌ی زانایان كردو له‌و دیداره‌دا ته‌ئكیدكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر رێزگرتنی زانایانی ئاینی و كاریگه‌ری ئایین له‌سه‌رتاكه‌كانی كۆمه‌ڵ و له‌دانیشتنه‌كه‌دا باس له‌ ئازادی وتاربێژان و پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و چۆنیه‌تی به‌ ڕێوه‌چونی بۆنه‌ كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌كان كراو هه‌ر دو‌ولا هاوڕابو‌ون له‌بیروبۆچونه‌كاندا شایه‌نی باسه‌ (فۆاد ئه‌حمه‌د كرێكار) لێپرسراوی ئیداره‌ی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ ئاماده‌ی ئه‌و سه‌ردانیه‌ بو‌و . هه‌مان ڕۆژ زانایان سه‌ردانی كه‌سایه‌تی ناودار (كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ند)ـیان كرد له‌ قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و له‌ نزیكه‌وه‌ زانایان چه‌ند پرس و بابه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تیان له‌گه‌ل ناوبراو باس كردو به‌ڕێزیشیان جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌ كۆمه‌ڵَگه‌ی كوردی زۆر پێویستی به‌ زانایانی ئایینی هه‌یه‌ و پێویسته‌ زانایانیش پێشه‌نگ بن له‌هه‌مو‌و بواره‌كانداو ئێمه‌ش به‌شوێن ئه‌واندا بڕوین وگوێ‌ بۆ ئامۆژگاریه‌كانیان بگرین و جێبه‌جێیان بكه‌ین پاشتر (كه‌ریم ئاغای هه‌مه‌وه‌ند ستایشی سه‌ردانه‌كه‌ی زانایانی كردو به‌ڵێنی دا هاوكارێكی باش بێت بۆ یه‌كێتی زانایان و به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه‌ میوانه‌كانی به‌ڕێكرد .