رۆژی 1/8/2010 له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی دیوانی وه‌قفی سوننی ئێراقی، شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی دیاله به سه‌رۆكایه‌تی ماله‌للا عه‌باس ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی دیاله، سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانیان كرد.
له دانیشتنێكی كراوه‌دا، كه چه‌ند جێگری سه‌رۆك‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ئاماده‌ی بوون، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وێڕای به‌خێرهێنان ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی برایانه له نێو سه‌رجه‌م پێكهاته جیاوازه‌كانی ئێراق كرده‌وه، گووتی: كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، بۆیه ئێمه له روانگه‌ی ئایینیه‌وه هه‌موو هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین‌و، هه‌ر شتێك په‌یوه‌ست بێت به ئێمه‌وه ئاماده‌ی هه‌موو هاوكارینه، ئه‌و فه‌راغه گه‌وره‌ی رژێمی به‌عس له نێوان كوردستان‌و ناوه‌ڕاست‌و خوارووی ئێراق دروستی كرد، به‌تایبه‌تی له دوای راپه‌ڕینی (1991)ه‌وه كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و په‌یوه‌ندی زانایانه‌وه هه‌بوو، بۆیه ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین پێكه‌وه بتوانین خزمه‌ت به‌و برایه‌تییه بكه‌ین‌و، زانایانی سونی ئێراق‌و كوردستان پتر لێك نزیك بكه‌ینه‌وه.
وه‌فدی ناوبراو پڕ به‌دڵ خۆشحاڵبوون به‌و پێشوازییه گه‌رمه‌و، هیوایان خواست ئه‌وانیش رۆڵێكی كارگه‌ر بگێڕن له دروستكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگییه.
|