1/8/2010 شێخ محه‌مه‌د شاكه‌لی راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئایینی سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی كرد.
له دانیشتنێكدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تیشكی خسته سه‌ر هه‌ندێك له كار‌و چالاكی‌و ههوڵكانی یه‌كێتی زانایان له‌و ماوه‌یه، هه‌روه‌ها باسی له پێداویستی‌و كهمو كوڕیه‌كانی یه‌كێتی زانایان كرد، به‌تایبه‌تی له بواری چالاككردنی رێكخستنه‌كانی زانایان‌و، خزمه‌تكردن به زانایانی ئایینی.
راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم وێڕای ده‌ستخۆشی به‌ڵێنی دا سه‌رجه‌م ئه‌و پێداویستی‌و كهمو كوڕیانه بگه‌یه‌نێته سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، كه به‌لایه‌وه گشتیان مافی خۆیان بوو زانایانی ئایینی داوای بكه‌ن.
|