دوای ئه‌وه‌ی تێری جۆنز شوانی كلێسای دۆفی ته‌نسیری له فلۆریدا، رایگه‌یاند: له یادی 11ی سپتێمبه‌ر هه‌ڵمه‌تێك ده‌كه‌ن بۆ سووتاندنی قورئان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، چونكه وه‌ك ئه‌و ده‌ڵێت: قورئان كتێبی شه‌ره‌و ده‌بێ بسووتێندرێت.
له یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌دا ده‌زگای (كێر)ی ئیسلامی له ئه‌مه‌ریكا داوای كرد، وه‌ك وه‌ڵامێك له مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌موو موسڵمانان پشكداری بكه‌ن له بڵاوكردنه‌وه‌ی قورئانی پیرۆز.
گردبوونه‌وه‌ی كلێسا ئینجیلیه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له به‌یاننامه‌یه‌كدا قه‌شه‌و كلێساكه‌ی هان ده‌ده‌ن پڕۆژه‌كه‌یان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، چونكه ده‌بێته مایه‌ی دروستبوونی گرژی له نێ, موسڵمان‌و مه‌سیحیه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، له بریی ئه‌وه پێویسته په‌یوه‌ندی هاوكاری‌و متمانه‌و رێز دروستكردن له‌گه‌ڵ دراوسێ ئایینه‌كانیان دروست بكه‌ن.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه دكتۆر زیاْ ره‌شوان شاره‌زا له كاروباری بزوتنه‌وه ئیسلامیه‌كان‌و جێگری سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئه‌هرام بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی‌و ستراتیژی له قاهیره، گووتی: ئێمه پێشینه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌و، به‌زاندنی سنووره‌و، هیچ ئه‌قڵێكیش قبوڵی ناكات، ئه‌مه ئه‌گه‌ر ببێت بێگومان كێشه‌و كاردانه‌وه‌ی تووندی له جیهانی ئیسلامی لێده‌كه‌وێته‌وه.
له درێژه‌ی قسه‌كانی ده‌ڵێت: هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له نێوان رووداوه‌كانی 11ی سپتێمبه‌ر‌و قورئان نییه، ئه‌گه‌ر ئیسلام به‌هۆیه‌وه به به‌رپرسیار دابندرێت، ئه‌وا كوشتنی 70 حه‌فتا ملیۆن هاوڵاتی له جه‌نگی جیهانی دووه‌م، له بری هێتله‌ر، ئۆباڵی یه‌كه‌می ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كلێسای پرۆتستانتی، یان ئێمه مه‌سئولیه‌تی كوشتنی ده‌یان ملیۆن كه‌س له شه‌ڕه‌كان ده‌خه‌ینه مل ئینجیل.
له كۆتاییدا ره‌شوان به ئه‌ركی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكای ده‌زانێت، رێ له‌و كلێسایه بگرێت له‌وه‌ی ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات، هه‌روه‌ها داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاساییشیش ده‌كات ته‌ده‌خول بكات، چونكه برینداركردنی ملیارێك سێ سه‌د ملیۆن موسڵمان هه‌ڕه‌شه له په‌یوه‌ندی نێوان ئایینه گه‌وره‌كان ده‌كات.
|