دوای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نێكی له دژایه‌تی كردنی ئیسلام به‌سه‌ر برد، گه‌وره نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگی ئه‌لمانی ( هنریك برودر) له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌و به‌به‌ر چاوی هه‌زاران ئه‌ڵمانیه‌وه موسڵمان بوونی خۆی راگه‌یاند.
ناوبراو بۆیه‌ش به‌به‌ر چاوی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌وه موسڵمان بوونی خۆی بڵاوكرده‌وه، تا به فه‌رمی واقع‌و جه‌ماوه‌ر بكاته شاهێد له‌سه‌ر موسڵمانی بوونی خۆی.
له قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به موسڵمانی بوونی هنریكی به‌ناوبانگی ئه‌لمانی ده‌ڵێ: به‌خته‌وه‌رم به‌و موسڵمانبوونه‌م، چیتر خۆم به‌هه‌ده‌ر ناده‌م‌و موسڵمان بووم چونكه گه‌یشتمه هه‌قیقه‌ت، كه ئیسلام ئایینی فیتره‌ت‌و لێبورده‌یی‌و راستیه، خۆشم به یه‌كێك له موسڵمانانی دونیا داده‌نێم.
ئه‌مه له‌كاتێكدا موسڵمان بوونی ئه‌و گه‌وره نووسه‌ره سه‌رسامی له‌ناو خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا‌و رۆشنبیرانی ئه‌و وڵاته دروست كردووه، چونكه به‌ده‌یان لاپه‌ڕه‌ی دژی ئیسلام نووسیوه‌و خوێنه‌رێكی ئێجگار زۆریشی هه‌بووه، به‌ڵام به‌م دواییه ناوبراو موسڵمانبوونی خۆی راگه‌یاندو جه‌ماوه‌ری خۆی له‌و هه‌نگاوه ئاگادار كردۆته‌وه.
|