شه‌ماڵ عه‌بدوڵڵا، راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران به‌ڕێوه ده‌چن و به‌مه‌به‌ستی زیاتر شیكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی ریكخستی مه‌راسیمی پرسه له هه‌رێمی كوردستان، وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، له هۆَی بۆنه‌كانی سۆران و به ئاماده‌بوونی مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كرد له‌گه‌ڵ پێشنوێژ و وتاربێژانی سه‌نته‌ری قه‌زاكانی سۆران و رواندز و ناحیه‌ی دیانا، كه به وردی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرۆژه‌كه كرا و جه‌ختیش له‌سه‌ر شیكردنه‌وه‌ی كرا له رێگای وتاری هه‌ینی به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی و هوشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتییان و هاندانیان بۆ پابه‌ندبوونیان پێیه‌وه. لای خۆیانه‌وه‌ی زانایانی ئایینی بهشدارووی كۆبوونه‌وه‌كه پشتگیری خۆیان ده‌ربڕی بۆ پرۆژه‌كه و به‌ڵێنیان دا هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ن له سنوره‌كه.
|