مزگه‌وتی عوسمان مه‌لا قادر، كه هێشتا له‌ژێر دروستكردن دایه، ئه‌مڕۆ هه‌وڵی رووخاندنی ده‌درێت.
مزگه‌وتی عوسمان مه‌لا قادر، كه ده‌كه‌وێـه (60)مه‌تری له رزگاری، به پێی لێداونی مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌رپرسی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ (zanayan.org): ئه‌م مزگه‌وته هه‌موو مه‌رجه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی تێدایه، كه‌وتۆته شوێنێك هیچ مزگه‌وتی لێ نییه، ماوه‌یه‌كی زۆری كاری تێدا ده‌كرێت، مۆڵه‌تی ره‌سمی له وه‌زاره‌تی ئهوقافو شاره‌وانی وه‌رگرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو پاشكۆكانی له‌گه‌ڵه، وه‌ك خانووی ئیمام‌و هۆڵی بۆنه‌كان، هه‌روه‌ك له چوار نهۆم پێكهاتووه، گه‌وره‌ترین مزگه‌وته له سلێمانی.
كه‌چی ئه‌مڕۆ (2/8/2010) به شۆفهڵو له ژێر پاسه‌وانی پۆلیس ده‌یانه‌وێت تێكی بده‌ن، به پێی شاهێد عه‌یانه‌كان: خه‌ڵك زۆر ناڕازییه‌و ویستوویانه له‌گه‌ڵ پۆلیس به شه‌ڕ بێن، بۆیه تا ئێواره روخاندنهكهیان راگرتووه.
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رپرسێكی باڵای سلێمانی ده‌یه‌وێت له‌و شوێنه باڵه‌خانه‌یه‌ك دروست بكات بۆیه ده‌یانه‌وێت به ناوی تهجاوزاتهوه مزگه‌وته‌كه بڕوخێنن، له كاتێكدا مۆڵه‌تی شاره‌وانی ئه‌وقافی لایه، كه به هیچ پێوه‌رێك ناكرێ به ته‌جاوز دابندرێت.
|