ئا: سایتی زانایان
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا له هه‌واڵه‌كان به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك زۆر به گهرمو گوڕی باسیان له‌وه كرد، كه كاكای یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی بهرازیلو یانه‌ی ریال مه‌درید چاوی به شێخ خالید ته‌قیه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ئیسلامی به‌رازیل كه‌وتووه‌و، موسڵمان بووه.
شێخ خالید له روونكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ڤانیدا سنوورێك بۆ ئه‌و هه‌موو نووسینه زۆرانه داده‌نێت، كه له‌و باره بڵاوكرانه‌وه، له‌و باره‌وه له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌غت ده‌كاته‌وه، كه كاكا موسڵمان نه‌بووه، به‌ڵكو كه‌سێكی مه‌سیحی دینداره به دینی خۆی‌و، شوێنكه‌وته‌ی كلێسای ئینجیلییه‌و، یه‌كێكه له‌وانه‌ی زۆر به گرنگیه‌وه ماڵ‌و سامانیان ده‌به‌خشنه كلێسای ناوبراو، روونیشی كرده‌وه، ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بڵاوكرانه‌وه له هه‌ندێك ماڵپه‌ری عهرهبیو لاپه‌ڕه‌كانی فه‌یس بوك هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌و دوورن له راستی.
به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری موسڵمانان له به‌رازیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه چیرۆكه‌كه هه‌ندێك شێوێندراوه، چونكه ئه‌وه له بنه‌ڕه‌تدا له باسی كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ناوبانگی به‌رازیلییه به‌ناوی (ریكاردۆ سادی)، كه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و موسڵمان بووه‌و، له‌و كاتییه‌وه هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ كاكا لێیان تێكه‌ڵ بووه.
شێخ خالید ته‌قیه‌دین، كه له هه‌مان كاتدا ئیمامی مزگه‌وتیشه ده‌ڵێت: زۆرێك له برایان زۆر هیوایه‌تیانه كاكا موسڵمان بووبێت، بێگومان ئه‌وه هیوایه‌تێكی جوانه‌و، ئه‌وه‌ش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره، كه كه‌سایه‌تییه‌كی دیار موسڵمان ببێت، به‌ڵام پێویسته به وردی به دوای هه‌واڵه‌كاندا بگه‌ڕێین.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت: له كۆتایی ساڵی 2011 لاپه‌ره‌كان پر بوون له باسی موسڵمانبوونی كاكا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ناوه‌ندی شێخ محه‌مه‌د بن راشید ئال مه‌كتوم بۆ په‌یوه‌ندی شارستانی، كه تێیدا گوێی له وانه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیسلام گرتبوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌وه له سه‌ردانێك زیاتر نه‌بووه. |