به پێی راپۆرت‌و به‌دواداچوونه‌كان، خیانه‌تی هاوسه‌ری خه‌ریكه ده‌بێـه دیارده‌یه‌ك، كه شیرازه‌ی چه‌نده‌ها خێزانی تێكداوه‌و، له بری ئه‌وه‌ی شوێنی ئۆقره‌و حه‌سانه‌وه بیت، مه‌ڵبه‌ندی گرفت‌و ناخۆشییه. چاره‌نووسی ئه‌و ئافره‌ت‌و پیاوانه چییه كه تووشی ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌بن؟ كاریگه‌ریه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ده‌روونیه‌كان به‌سه‌ر ژن‌و مێرده‌وه چین؟ ئه‌ی چاره‌نووسی منداڵه‌كان له‌و نێوه‌نده چی به‌سه‌ردێت؟.
له‌و راپۆرته چه‌ند كه‌سێكمان دواندوونه، كه ئه‌م حاڵه‌تانه‌یان به‌سه‌ر هاتووه، له‌گه‌ڵ رای كۆمه‌ڵێك پسپۆر‌و شاره‌زا له بواری ده‌روونی‌و ئایینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كاری رێكخراوه‌یی.
ئا: مه‌لا ته‌یب زیاره‌تی
سه‌ره‌تا هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه ببوونه قوربانی ئه‌م دیارده‌یه به‌هۆی ناپاكی هاوسه‌ره‌كانیان به‌م شێوه‌یه گشت گله‌یی‌و كێشه‌كانی خۆیان خسته روو: (ش،ع) كه ئافره‌تێك بوو به په‌رۆشه‌وه باسی له‌پیاوه‌كه‌ی خۆی كرد‌و گوتی: ماوه‌ی پانزه ساڵه ژیانی هاوسه‌ریمان پێكهیناوه نزیكه‌ی دوانزه ساڵه پیاوه‌كه‌م خیانه‌تم لێده‌كات، منیش ناچارم له‌به‌رخاتری منداڵه‌كانم‌و ئابڕوی خۆم، هه‌مووشتێك قه‌بول بكه‌م‌و له‌خۆم تێك نه‌ده‌م.
دواتریش (ت، خ) كاره‌ساتی هاوسه‌ری خۆی به‌په‌ند دانا، بۆ هه‌موو ئافره‌تێك‌و گوتی: له كاتی منداڵبوونم له نه‌خۆشخانه‌ی له دایكبوون له هه‌ولێر، مێرده‌كه‌م له جیاتی هاوكاری، ئافره‌تی دیكه‌ی هینابو‌ونه ماڵه‌وه، ته‌له‌فۆنمان بۆی ده‌كرد، وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه، تا خزم‌و براكانم هاوكاریان كردم، بۆیه له جیاتی دڵخۆشبوون به‌منداڵه‌كه دڵته‌نگ‌و خه‌فه‌تبار بووم.
له‌وباره‌وه ئافره‌تان ئه‌م دیارده‌یه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گێڕنه‌وه، هه‌روه‌ك (دڵساز) كه خۆی قوربانی ئه‌و دیارده‌یه ده‌ڵێت : هۆكاره‌كان بۆ هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێننه‌وه، زۆرجار ماف نه‌دانی یه‌كتر وا ده‌كات ساردی بكه‌وێته نێوانیان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك له (ناپاكی هاوسه‌ری) بۆیه من پێم وایه له 20% تاوان له ئافره‌تانه، 80% له پیاوانه، زۆربه‌ی پیاوان به‌دوای پله‌و پاره‌دا ده‌گه‌ڕێن، وایان لێهاتوه كه ئافره‌ته‌كانیان بێبه‌ش كه‌ن له‌ئه‌رك‌و ماف، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته رق‌و كینه لای ئافره‌ت‌و، وا ده‌كات كه‌مته‌رخه‌م بێت له به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه‌ی، له ئه‌نجامدا ناپاكی هاوسه‌ری لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه من روو ده‌كه‌مه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه‌ده‌زانن ئه‌و پیاوه‌ی خێزان داره بۆچی به‌ڕوویان پێده‌كه‌نن‌و خۆشه‌ویستیان ڵه‌گه‌ل ده‌كه‌ن، بۆچی ژیان له‌ئافره‌تێكی تر تاڵ ده‌كه‌ن، بۆیه ئامۆژگاری ئه‌م ئافره‌تانه ده‌كه‌م با واز له‌م دیارده‌یه بێنن‌و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێگای ڕاست‌و جارێكی دی شتی وا دووباره نه‌كه‌نه‌وه، چونكه ڕۆژێك دادێت په‌شیمان ده‌بنه‌وه، ئه‌و كاتیش په‌شیمانی سوودی نیه، ته‌نها هاوسه‌ره به‌ڕێزه‌كانی خۆیان بۆیان باشتره له‌و كه‌سانه‌ی كه‌كاری نابه‌جێیان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن.
فیلمی ناكۆك له‌گه‌ڵا كلتوری دروستی كوردی كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی هه‌یه
شنه عه‌بدولخالیق له ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ئافره‌تان ده‌ڵێت: هه‌بوونی هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانی ناپاكی هاوسه‌ری ئێستا، كه‌ده‌بینین به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو وه‌كو نه‌خۆشیه‌ك به‌ناو زۆربه‌ی تاكه‌كان بلاو بویته‌وه، هۆكاره‌كه‌ش نه‌بونی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی هه‌ردوولایه، وه پێشم وایه زیاتر هۆكاره‌كه لای پیاوه نه‌ك ئافره‌ت، بۆیه پێویسته زیاتر ره‌چاوی ئافره‌ت بكری، ده وری ڕاگه‌یاندنیش كاریگه‌ری زۆری هه‌یه، به‌داخه‌وه له‌م چه‌ند ساڵانه سنورێك نه‌بووه، بۆ ئه‌و فیلمانه‌ی كه‌په‌خش ده‌كرێن كه زۆرێكیان له‌گه‌ل كه‌لتورو داب‌و نه‌ریتی كورده‌واری ناگونجێن، به‌داخه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ش سه‌یری ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه ده‌بێت لێژنه‌ی چاودێری هه‌بێت، تاكو سنورێك بۆ ئه‌و فیلمانه دابنێت، كه له‌خۆوه په‌خش نه‌كرێن.
خه‌ڵات خۆشناویش پێی وابوو: هۆكاره‌كه زیاتر بۆ ئافره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر ژن خراپ نه‌بیت قه‌ت پیاو خراپ نابێت، هه‌ر ژنه ژیان له ژنێكی دیكه تێك ده‌دات.
ئه‌و یاسایانه‌ی ئیسلام دایناون له گشت یاساكان جوانترن
سروه كه‌ریم له سه‌نته‌ری خاتوزین
به‌ڕا ستی كه باسی وشه‌ی خیانه‌تی (زه‌وجی) ده‌كه‌ین با نه‌ڵێین: ئه‌وه ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌ئاینه‌وه هه‌یه، به پێی یاسا كاتێك ئافره‌تێك یان پیاوه‌ك زه‌واجیان كرد، كۆمه‌له یاسایه‌ك هه‌یه، كه هه‌ركاتێك مرۆڤ له‌و یاسایانه لایدا ئه‌وه پێی ده‌ڵێن: (ناپاكی هاوسه‌ری ) بۆ نمونه پیاوه‌ك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك په‌یوه‌ندی دروست ده‌كات، له‌ده‌ره‌وه‌ی زه‌واج بێت ئه‌وه پێی ده‌ڵێن: خیانه‌تی زه‌وجی، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌و یاسایانه‌ی كه دین دایناون زۆرجوانتره له‌گشت یاساكان به‌مه‌رجێك به‌و شێوه‌ی كه هه‌یه په‌یڕه‌وی بكه‌ین، چونكه ئه‌گه‌ر بچینه ناوه‌رۆكی دینه‌وه هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه دین دایناون له پێناو خزمه‌ت كردنه به مرۆڤایه‌تی‌و چاكسازی كۆمه‌ڵگایه، جا چ پیاو بێت یان ئافره‌ت گه‌ر پابه‌ند بن پێیه‌وه، بۆیه پێویسته مرۆڤ له‌و خاڵانه لانه‌دات، كه‌پێی بگوترێت (ناپاكی هاوسه‌ری ) چونكه یاساكان به‌شێوه‌یه‌ك داڕێژراون، كه‌سنوربه‌نده، بۆیه ئه‌و سنوربه‌ندیه پارێزگاری له جوانیه‌كانی مرۆڤ ده‌كات، من نامه‌وێت قسه له‌سه‌ر دین بكه‌م، چونكه شاره‌زاییه‌كی ته‌واوم نیه، به‌لام كاتێك باسی دین بكرێت ئینسانیه‌تیشی تێدایه، بۆ نموونه پێغه‌مبه‌ر (د.خ) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه په‌یامی خودای په‌یڕه‌و كردوه‌و كاری ئینسانیشی له‌گه‌ل كردوه، له‌پێناوی چاك سازی‌ومرۆڤایه‌تی، مامۆستایانی ئاینیش ڕۆڵێكی یه‌كجار زۆریان بینیوه‌وه پێم وایه ده‌شبینن له‌داهاتودا، بۆیه من ده‌ڵێم له‌ناو كۆمه‌ڵگای كوردی ئێمه، مامۆستاكانمان به‌گشتی به‌پله‌یه‌ك له‌پێش تر داناون، چونكه خه‌ڵكه‌كه گوێڕایه‌ڵی ئه‌وانن، وه‌ئه‌وانمان به‌هه‌ڵگری په‌یامی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)داناوه، كه‌واته ده‌وری سه‌ره‌كیان هه‌یه ده‌وری خۆیان تاڕاده‌یه‌ك بینیوه، بۆیه من به‌پێویستی ده‌زانم كه‌مامۆستایانی ئاینی كه‌باسی دیارده‌ی ناموس‌و ناشه‌رعی ده‌كه‌ن باسی ئینسانیه‌ت‌و چاك سازی كۆمه‌لایه‌تیش بكه‌ن چونكه واهه‌ست ده‌كه‌م كۆمه‌ڵگه‌مان به‌ره‌و خراپ بون ده‌چێت، دیاریشه كه دین‌و یاسا ڕێگه ناده‌ن به‌م كاره، ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری خاتوزین له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان‌و ئه‌و كیشانه‌ی كه دێنه‌لامان به‌پێی توانا چاره‌سه‌رمان بۆ كردون من پێم وایه كێشه‌كان له‌ناو خێزان به‌تێك گه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێت باشتره نه‌ك گه‌وره بكرێت‌و بچێته ده‌ره‌وه‌ی خێزان ئه‌وكات ئالۆز تر ده‌بێت.
خیانه‌تی زه‌وجی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ئاینده‌ی منداڵ دروست ده‌كات
مامۆستا عیزده‌ین ئه‌حمه‌د عزیز پسپۆری ده‌رونزانی په‌روه‌رده‌یی‌و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی دیموكراسی بۆ مافی مرۆڤ.
دیارده‌ی ناپاكی هاوسه‌ری دیارده‌یه‌كی سلبیه، كه‌باسی خیانه‌تی زه‌وجی ده‌كرێ باسی ئه‌وه ده‌كه‌ین شكاندنی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌یه كه‌پێی ده‌گوترێ گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری بۆیه خیانه‌تی زه‌وجی له‌ناو پێك هاته‌ی خێزان دیارده‌یه‌كی زۆر سلبی لێده‌كه‌وێته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه یه‌كه‌م: كه په‌یوه‌ست ده‌بێت به هه‌ردوو لایه‌وه واته ژن‌و پیاوه‌كه به‌ده‌ره‌جه‌یه‌ك پاشان ئه‌و ده‌ره‌نجامه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر منداله‌كانی ئه‌كه‌ر له حاله‌تێك منداڵیان هه‌بێت چونكه خێزانێك یاخود دایكێك یان باوكێك گه‌ر خیانه‌ت له پیاوه‌كه‌ی بكات ته‌نها خیانه‌ت له به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نیه، به‌ته‌نیا به‌ڵكو كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵه‌كانیشی ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه بروای منداڵه‌كه به دایك‌و باوكی‌و پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌دوا ڕۆژادا نامێنێ، چونكه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ئه‌زموون ده‌ترسێ، ئه‌وه سه‌رباری ده‌یان كێشه وه‌ك كوشتن‌و گرفتی خێزانی‌و به‌دبوونی خانه‌واده‌كه، له‌وانه‌یه به‌هۆی كه‌سێكه‌وه كاریگه‌ری به‌سه‌ر هه‌موو خانه‌واده‌كه ببێت، ئیدی كه‌س كچیان ناداتێ‌و كه‌سیش لێیان ناخوازی، واته نیشانه‌ی پرسیار له‌سه‌ر خێزانه‌كه به‌گشتی داده‌نێن.
له ڕووی ده‌رونیشه‌وه كه‌سه‌كه بڕوای به‌خۆی نامێنێ. له شه‌رمه‌زاری خۆی دووره‌په‌رێز ده‌گری له‌ناو كۆمه‌لگا، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رانبه‌ریش نه‌بیت به‌ڵام هه‌رخه‌تا بارده‌بێت بۆیه توشی گۆشه گیری ده‌بێ زۆرجاری واهه‌یه مرۆڤ له‌شه‌رمان په‌نا بۆ خۆكوشتن ده‌بات، یان به‌ره‌و هه‌نده‌ران ده‌ڕوات بۆیه ئه‌و حاله‌تانه‌ی مرۆڤ توشی خه‌مۆكی ده‌بێت به‌وكه‌سانه‌ی كه‌مرۆڤ ته‌وه‌قوعی ئه‌وكاره‌یان پێناكات بۆنمونه كه‌سێك خێزانه‌كه‌ی به‌جوانترین شێوه ڕێزی لێگرتوه مافی دایتێ به‌لام له‌هه‌مان كاتدا خیانه‌تیشی لێبكات یه‌كسه‌ر توشی سه‌دمه ده‌بیت، یان ئافره‌ته‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه كاتێك مه‌شغولی مال‌ومنداڵ‌و میوان ده‌بێت پیاوه‌كه خیانه‌تیشی لێبكات.
هۆكاره‌كان
كۆمه‌لێك هۆكار هه‌یه پێی ده‌گوترێ هۆكاری خودی كه تایبه‌ته به‌خودی كه‌سه‌كه هۆكار هه‌یه تایبه‌ته به‌كه‌سی به‌رامبه‌ر هۆكار هه‌یه په‌یوه‌سته به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی خۆی چۆن مامه‌له له‌گه‌ل خێزانه‌كه ده‌كات، ئه‌گه‌ر له‌ژیانی كه‌پێش ئه‌وه‌ی خێزان پێك بێنێت ئه‌م كاره‌ی كردبی َده‌بێ وازی لێبێنێ ده‌بێ به‌خۆدابچێته‌وه چونكه وا لێ ڕانه‌هاتووه كه‌له‌گه‌ل ئافره‌ت ده‌بێ وابێت. هۆكارێك تر هه‌ردوو كه‌سه‌كه كه‌ئاستی ڕۆشه‌نبیریان لێك جیاوازه بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌خێزان پێك ده‌ینن له‌ڕوی ڕۆشنبیری گرنگی پێبدرێت ده‌بێ له‌گشت ئاسته‌كان یه‌ك بن له‌ته‌مه‌ن له‌خوێنده‌واری زۆرپیاوی پیر ئافره‌تی گه‌نج دێنێت توشی ئه‌و حاله‌ته ده‌بێت له‌ئه‌و ئاسته‌ی كه‌تێك ناگه‌ن ، ئه‌گه‌ر سیسته‌می په‌روه‌رده‌یش سه‌قه‌ت بێت. حاله‌تێك تر كه ده‌بینین ئافره‌ته‌كه گرنگی زۆر به‌مال‌و منداڵ ده‌دات به‌لام گوێ به‌هندێك شت نادات كه مێرده‌كه‌ی حه‌زی لێیه، بۆیه ئه‌مه فه‌راغه‌ك دروست ده‌كات ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی كه پیاوه‌كه‌ی هه‌ست به كه‌موكوڕی بكات، كه ده‌ش بینیت له‌ده‌ره‌وه ئافره‌تی جوان هه‌یه ته‌حه‌مولی جوانه له ئه‌نجامدا پیاوه‌كه توشی هه‌له ده‌بیتن هۆكاره‌كی دی هه‌یه په‌یوه‌ندی به‌سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی هه‌یه منداڵه‌كه ئه‌كه‌ر جوان په‌روه‌رده‌كرابێ دوور ده‌كه‌وێته‌وه له‌م ڕه‌فتارانه به‌لام ئه‌گه‌ر جوان په‌روه‌رده نه‌كرا هانی بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌فتارانه یان كۆمه‌له هاوڕێیه‌كی هه‌بێت خۆهه‌لبكێشن به‌م كاره ئه‌مه واله‌و كه‌سه ده‌كات، كه خیانه‌ت دروست بێت.
چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردن
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به‌ناو خێزان پێویسته ژن‌ومێرد بزانن كه‌ئه‌ركی سه‌رشانیان چیه ده‌بێ گرنگی به‌به‌رامبه‌ره‌كانیان بده‌ن چ پیاوه چ ژن هه‌میشه به‌شێوه‌یه‌كی جوان خۆیان نیشان بده‌ن بائه‌وه‌نده گرنگی به‌خۆیان نه‌ده‌ن به‌ڵكوبه‌به‌رامبه‌ره‌كانیشیان بده‌ن. هه‌روه‌ها پێش ئه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری پێك بینن ده‌بێ ئاماده باشی له‌ڕوی سایكۆلۆجی هه‌بی وه‌له‌ڕوی ڕۆشنبیری نزیك بێ له‌و كه‌سه‌ی كه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل ده‌كات بۆئه‌وه‌ی لێك تێبگه‌ن هه‌روه‌ك ده‌بینین له‌گشت كۆمه‌لگای پێش كه‌وتو‌و سیسته‌مه‌ك هه‌یه پێی ده‌گوترێت (ئیستیشاره‌ی زه‌واج) سه‌یری دو‌و كه‌سه‌كه ده‌كات، ئایا حه‌زو ئاره‌زوه‌كانیان ئیهتیمامیان له‌گه‌ل یه‌كتر ده‌گونجێن یان نا، بۆنمونه ئه‌گه‌رهه‌ردوكیان توڕه بن ئه‌وه پێك هاته‌ی ده‌رونیان له‌گه‌ل یه‌ك ناگونجێ. پێویسته له‌كۆمه‌لگا یاسایه‌ك هه‌بێت (كل بنی ا‌دم خطاء وخیر الخطائین التوّابون) واته ئینسان كه هه‌له‌ك ده‌كات مه‌جالی ئه‌وه‌ی بده‌نێ كه بگه‌ڕێته‌وه، چونكه مادام مرۆَڤه هه‌له ده‌كات ده‌بێ سه‌یری كه‌سه‌كه‌و هه‌له‌كه بكرێ، نه‌ك سه‌یری هاوسه‌رگیریان بكرێ كه‌پرۆسه‌كه هه‌موی تێك ده‌دات زۆر جار حاله‌تی وام بیستوه مادام ئه‌و وای كرد ده‌بێ منیش وابكه‌م پێویسته ئه‌م هاوكێشه‌یه له‌عه‌قلی تاكه‌كانی كورد بسڕێته‌وه.
|