لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ قوتابیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه گوێگرتن له مۆسیقا و گۆرانی له كاتی خوێندن و تاقی كردنه‌وه‌كان مێشك ماندوو تر ده‌كات و توانای وه‌بیرهاتنه‌وه‌ش لاواز ده‌كات.
له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی وێڵز، زانایان بۆیان ده‌ركه‌وت مۆسیقا هه‌ستی ده‌رخكردنی قوتابیان لاواز ده‌كات، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا به‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك قوتابی، تێیدا داوا له قوتابیه‌كان كرا، ته‌نها 8 پیت ده‌رخ بكه‌ن، به‌ڵام به‌مه‌رجێك كه یه‌ك له دوای یه‌ك بێ، له‌هه‌مان كاتیش‌دا گوێ له مۆسیقا بگرن، پاشان جارێكی تر تاقیكردنه‌وه‌كه دووباره كرایه‌وه، ئه‌م جاره‌یان بێ مۆسیقا، بۆیان ده‌ركه‌وت كه جیاوازیه‌كی زۆر به‌دی ده‌كرێ له ڕووی ده‌ربڕینه‌وه‌ی پیته‌كان و ئاستی ده‌رخكردنیش به ڕیژه‌یه‌كی به‌رچاو داده‌به‌زێ.
شایانی باسه هه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه: حه‌ز كردن له مۆسیقاكه یان حه‌زپێنه‌كردنی هیچی له ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كه نه‌گۆڕیووه.
|