لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه: گۆشتی سوور مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان زیاتر ده‌كات، به‌تایبه‌تیش ئه‌و گۆشتانه‌ی كه پێكهاته‌ی كیمیاویان پێدادهكرێ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕه‌نگی سوور و تازه ده‌ربكه‌ون و به به‌ستوویی هه‌ڵده‌گیرێن.
به سه‌رپه‌رشتی دكتۆره (ئه‌ماندا كروز) له (په‌یمانگای نیشتمانی بۆ شێرپه‌نجه) له ئه‌مه‌ریكا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه زیاتر له 7 ساڵی خایاند، له‌م ماوه‌یه‌دا دوای پرسیاركردن ورد بوونه‌وه له خواردنی 300 هه‌زار و 933 پیاو و ژن، ده‌ركه‌وت كه 854 كه‌س كه به ڕێژه‌یه‌كی زیاتر گۆشتی سووریا‌ن خواردبوو، تووشی شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان ببوون.
شایانی باسه هه‌ر به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه كه: ساڵانه 70 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن، كه‌ئه‌مه‌ش به ڕیژه‌یه‌كی دائه‌نرێ چونكه دوو له سه‌دای دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی تووشی شێرپه‌نجه‌ی میزڵدان ده‌بن.
|