یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و قەداسەتی پاتریاک مار ئاوای سێیەم پاتریاکی کەنیسەی رۆژھەڵاتی ئاشووری لەجیھان ديدارێک ئەنجام دەدەن    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێم دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان کۆدەبێتەوە چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و بەرێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 58 زانایانی ئایینی ساز دەکەن    *****    *****   مامۆستا شێخ جەلال بەرزنجی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا حسن دوگۆمانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   شاندێکی باڵای ئەنجومەنی روحانی ئێزیدی لەسەر سوکایەتیەکانی قاسم شەشۆ سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا شێخ محمد خۆشکانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان سکاڵای یاسایی لەسەر قاسم شەشۆ تۆمار دەکات    *****    *****   ڕاگەیێندراوێکی ھاوبەش لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان سەردانی بۆردی باڵای وتاری هەینی لە وەزارەتی ئەوقاف دەکات    *****    *****   لەسەر ئاستی باڵا یەکێتی زانایان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن   
میسر: بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی زانایانی ئایینی خولی رۆشنبیری هه‌رێم (علم ادارة المساجد) ده‌خوێنن
به‌رواری دابه‌زاندن: 12/05/2012 : 15:37:47
قه‌باره‌ی فۆنت

ئه‌میر گه‌ردی/ میسر:
له‌ میانه‌ی خولی رۆشنبیری زانایانی ئایینی هه‌رێم، كه‌ له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌ قاهیره‌ی پایته‌ختی میسڕ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چه‌ندین زانست‌و وانه‌و بابه‌تی نوێ‌‌و سه‌رده‌می له‌لایه‌ن پسپۆڕان‌و كه‌سایه‌تیه‌ دیاره‌كانی زانكۆی ناوبراو پێشكه‌شراوه‌، كه‌ دیارترینیان: (علم اداره‌ المساجد)‌و، وۆرك شۆپی بابه‌ته‌ ئاینیه‌كانه‌.

ئه‌مه‌و له‌ ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، چۆنیه‌تی به‌ڕٍێوه‌چوونی وانه‌كانی خوله‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
رۆژی چوارشه‌ممه‌ 9\4\2012 له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر خالید محمود حمایه‌ مامۆستا له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر‌و پێشنوێژو وتارخوێنی مزگه‌وتی (سوڵتان حه‌سه‌ن) له‌ قاهیره‌، بابه‌نێك به‌تیرو ته‌سه‌لی له‌ ژێر ناونیشانی (الدوله‌ المدنیه‌)، له‌ ماوه‌ی 2 كاتژمێرو نیودا پێشكه‌ش كرد، دواتر له‌ لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عبدالفتاح عبدالغنی العوار مامۆستای ته‌فسیرو علوم الحدیپ له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر، وانه‌یه‌كی له‌ ژێر ناوی (التفسیر التحلیلی) پێشكه‌شكرد.

له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 10\5\2012 له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر محمد رأفت عثمان مامۆستای (فقه‌ المقارن) له‌ كۆلێژی شه‌ریعه‌و، راگری پێشووی هه‌مان كۆلێژو، ئه‌ندامی (مجمع البحوپ العلمیه‌) له‌ زانكۆی ئه‌زهه‌ر، له‌ ژێر ناونیشانی (قضایا معاصرة) بابه‌تێك له‌سه‌ر (الاستنساخ) كۆپی كردنی مرۆڤ پێشكه‌شكرا ، پاشان له‌لایه‌ن به‌ڕێزدكتۆر أحمد معبد مامۆستای (علوم الدیث) له‌ زانكۆی ناوبراو، وانه‌یه‌ك پێشكه‌شكرا له‌ ژێر ناونیشانی (الحدیث التحلیلی)، دواتر له‌لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر حسن فرحات مامۆستای زانكۆی ناوبراو، بابه‌تێك له‌ ذێر ناونیشانی (علم اداره‌ المساجد) پێشكه‌شكرا‌و، جێگای سوودو ره‌زامه‌ندی زانایانی به‌شداربووی خوله‌كه‌بوو.