كۆمه‌ڵێك له بانگخوازان‌و خێرخوازانی هه‌رێمی دۆنباسی وڵاتی ئۆكڕانیا، له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوی پێغه‌مبه‌ر موحه‌ممه‌د ـ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ـ، خه‌ڵات ده‌ده‌ن به‌و دایك‌و باوكانه‌ی ئه‌م ناوه پیرۆزه له منداڵه تازه بووه‌كانیان ده‌نێن.
موفتی كاروباری ئاینی له ئۆكڕانیا، شێخ سه‌عید ئیسماعیلۆف ڕاگه‌یاند: له سه‌رده‌می یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ته‌ته‌ره كازانیه موسڵمانه‌كان به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه نه‌یانده‌توانی ناوی موحه‌ممه‌د له منداڵه‌كانی خۆیان بنێن، به‌ڵام ئێستا هیچ ڕێگیریهك ناكرێ، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ڵمه‌تێكی وامان به گرینگ زانی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناوه پیرۆزه له نه‌وه نوێیه‌كانماندا.
هه‌روه‌ها گووتیشی: ده‌زگاكه‌مان به یارمه‌تی خێرخوازان، خه‌ڵات ده‌دات به‌و دایك‌و باوكه كازانیانهی، كه ئه‌م ناوه له منداڵه‌كانیان ده‌نێن.
شایانی باسه هه‌رێمی دۆنباس ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، ئه‌گه‌رچی موسڵمانان له‌وێ ڕێژه‌ی كهمینهنو، به 100 هه‌زار كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێن، به‌ڵام چاڵاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، دوو ساڵا له مه‌وبه‌ریش له هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌دا به ناونیشانی (پێشه‌وا) بۆ ناساندنی پێغه‌مبه‌ر ـ دروودی خوای له‌سه‌ر بێت ـ چه‌ندین كتێب‌و نامیلكه‌یان له چاپداو كۆڕ‌و سمینارێكی زۆریشیان سازدا.
|