دانا مه‌لا حمه‌أمین_گه‌رمیان
سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌مه 4/8/2010 شاندێكی لقی گه‌رمیان كه پێكهاتبوو له لێپرسراوی لق و جێگری لق و ئه‌ندامێكی لق و كارگێڕانی ناوچه‌ی كه‌لار و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی فتوای گه‌رمیان، سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز شێخ عبدالله قایمقامی مه‌ركه‌زی گه‌رمیان زۆر به گه‌رمی پێشوازیان لێكرا. له دیدارێكدا كه نزیكه‌ی 45 خوله‌كی خایاند و تایبه‌ت بوو به جێبه‌جێكردنی ئه‌و به‌رنامه و ڕێنمایانه‌ی لق كه بۆ مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده‌یكردبوو، وه وێنه‌یه‌ك له ڕێنماییه‌كانی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان پێشكه‌ش به ئیداره‌ی گه‌رمیان كرا‌و داوایان له قایمقامی مه‌ركه‌زی گه‌رمیان كرد كه ڕێنماییان هه‌بێت بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانی سنوره‌كه‌و ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش كه ڕێزی مانگی ڕه‌مه‌زان بگرن و ڕێگه‌نه‌ده‌ن كه‌س بێشه‌رمی به‌رامبه‌ر به‌و مانگه پیرۆزه بكات. لای خۆشیه‌وه قایمقامی مه‌ركه‌زی گه‌رمیان به‌ڵێنیدا كه ڕێنمایه‌كانی زانایان به ته‌علیمات دابه‌زێنێت بۆ سه‌رجه‌م و قایمقامیه‌ت و ناحیه‌و به‌ڕێه‌به‌رایه‌تیه گشتیه‌كانی سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
|