مامۆستایانی ئاینی و بانگخوازان له خۆبردوانه و بێ گوێدانه دووری و ئاسته‌نگ و ماندوو بوون، جیهان به په‌یامی پیرۆزی ئیسلام ئاشنا ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك كه ئێستا ئاینی ئیسلام یه‌كێكه له ئاینه هه‌ره گه‌وره‌كانی جیهان و زۆرترین شوێنی دونیایشی گرتۆته‌وه.
به‌ڕازیل كه وڵاتێكی گه‌وره‌و ناوێكی ئاشنایه به گوێی زۆرێكمان، یه‌كێكه له‌م وڵاتانه‌ی له ڕێگه‌ی بانگخوازان و زانایانه‌وه، باوه‌شی بۆ موسڵمانانبوون و خوا په‌رستی كردووه‌ته‌وه.
له ساڵی 2005 ه‌وه له‌شاری ساوپاولۆی به‌ڕازیلی به‌ئاماده‌بوونی 40 زانا و بانگخوازی جیهانی ئیسلامی، ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری ئاینی به ئهمنیداریهتی شێخ خالید رزق دامه‌زراوه.
له كاره هه‌ره گرینگه‌كانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه وه‌رگێڕانی كتێبی شه‌رعی بووه بۆ سه‌ر زمانی پورتوگالی كه زمانی سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته‌یه، له‌م رێگه‌یه‌وه خه‌ڵكانێكی زۆر ئاشنا بوونه به ئیسلام و موسلمانان.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشیه، هه‌روه‌ك شێخ خالد رزق ده‌ڵێ: له‌م ساڵانه‌ی دوایی موسڵمان بوون به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه زۆرینه‌یشیان له چینی گه‌نجانن.
له شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
|