یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندی گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی باڵای زانایانی ئەزهەر دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا مسعود حسێن غەزالی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   دیداری زەڵمی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت و سەرۆکی یەکێتی زانایان لەم دیدارە وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دکتۆر مستەفا زەڵمی، خاوەن دیدێکی چاکسازیی قووڵ بووە و، لەسەر ڕێگەکەی بۆ دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بەردەوام دەبن.    *****    *****   دەقی وتاری سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە دیداری د.مستەفا زەڵمی    *****    *****   مامۆستا مەلا شەریف سەعید کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای گەورە زانایانی ئەزهەری شەریف دەکات    *****    *****   د.أنس محمد شەریف ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاری توندوتیژی دژ بە ئافرەتان دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی زانایانی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   پێکەوەژیانی ئایینی لە سۆران   
لە ئۆكرانیا ئافرەتە چالاكوانەكان دژی یۆرۆی (2012)ەنە
به‌رواری دابه‌زاندن: 18/06/2012 : 08:36:15
قه‌باره‌ی فۆنت

ئا: سايتى زانايان: پێش ئەوەی یارییەكانی یۆرۆی (2012) دەست پێبكەن، لە كاتی دەستپێكردن‌و، ئێستاش، كە یارییەكان بەردەوامن، چەندین ئافرەت، كە لە بواری كاركردنی ئافرەتان چالاكوانن، بە هەموو توانایەكیان دژی ئەم یۆرۆیە بوون، بگرە هەندێكیان لە تەنیشت كاسەكە وەستان‌و، جلی خۆیان دادەكەند‌و، خۆیان رووتكردەوە، تا پۆلیس رێگیری لێكردن.

ئەم هەوڵەی ئەو ئافرەتانە لە دژی ئەوەیە، كە ئێستا كاری بەدرەوشتی لەم وڵاتە زیادی كردووە‌و، لەشفرۆشی‌و كاری بەدرەوشتی زۆر بووە، بۆیە لەگەڵ ئەنجامدانی یارییەكانی یۆرۆ، ئەم حاڵەتانە زیاد دەبن، ئەمەش سوكایەتیكردنە بە مرۆڤ بە گشتی‌و ئافرەتانیش بەتایبەتی، بۆیە ئەم ئافرەتانە ئەم هەڵوێستەیان نواندووە‌و، داوا دەكەن، چیدیكە سوكایەتی بەئافرەت نەكرێت‌و، كڕین‌و فرۆشتن بە لاشەیان نەكرێت.

بەتایبەتی ئەم چالاكیانە لەلایەن رێكخراوی (فیمێن)، كە پارێزەری مافەكانی ئافرەتە‌و، 300 چالاكوانی ئامادە كرد بوو بۆ هێڕش كردنە سەر یارییەكان.

لەو بارەوە (ئینا شیفتشینكۆ) بەرپرسی رێكخراوەكە، پێش یۆرۆ بۆ راگەیاندنەكان گووتی: ئەوەی لە سێ‌ مانگی رابردوو لە وڵاتی ئێمە روو دەدات بۆ خۆئامادەكردن بۆ یۆرۆی 2012 بەڕاستی كارێكی قێزەونە.

هەروەها بێزاری‌و نارەزایی خۆی دەربڕی لەسەر زۆربوونی شوێنی لەشفرۆشی، بۆیە لە درێژەی قسەكانیدا گووتی: بۆ نموون ئێستا لە (كییف) چەندەها شوێنی لەشفرۆشی‌و مەلهای شەوانە هەیە، كە لە ژمارەی دەرمانخانەكان زیاترن.

ئافرەتە چالاكوانەكان بە ئەركی خۆیانی دەزانن، هەموو توانایەك بەكار بێنن، بۆ ئەوەی رێگیری لەوە بكەن، كە لەشفرۆشی بە هیچ شێوەیەك لەو وڵاتە هەبێت.