عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی
له دوا ژماره‌ی خۆیدا رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ته‌له‌گراف" ی، به‌ریتانی راستییه‌كی وروژێنه‌ری ئاشكرا كرد كه تایبه‌ته به( ولیام لۆ) باپیره گه‌وره‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیرۆن.
رۆژنامه‌كه راپۆرتێكی بڵاوكردۆته‌وه كه چه‌ند زانیارییه‌كی وروژێنه‌ری تێدایه به ده‌ست و قه‌ڵه‌می ولیام لۆی باپیره‌ی كامیرۆن نووسراوه، له‌و زانیاریانه‌دا ولیام لۆ به شانازییه‌وه باس له كوشت وبڕو پرۆسه‌ی جینۆسایدی موسڵمانانی هیند ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كان ولیام به ژماره باسی ئه‌و موسڵمانانه ده‌كات كه خودی خۆی له سێداره‌ی داون.
جێی باسه ئیمپراتۆرییه‌تی به‌ریتانی ولیام لۆی له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی به‌ریتانیا ره‌وانه‌ی هیند كرد له ماوه‌ی سه‌رده‌می داگیركردنی وڵاتاندا، له میانی مانه‌وه‌یدا ولیام لۆی باپیره‌گه‌وره‌ی ده‌یڤید كامیرۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای به‌ریتانیا له شاری لاهور ده‌ستی كرد به كوشت و بڕی موسڵمانان دوای هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی بابۆر له ساڵی 1857.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئاشكرا كردنی ئه‌و راستییه وروژێنه‌ره كاردانه‌وه‌ی سلبی لێبكه‌وێته‌وه به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی كامیرۆن به تایبه‌ت له‌لایه‌ن موسڵمانانی جیهان و په‌ناهه‌نده موسڵمانه‌كانی به‌ریتانیا، له چه‌ند رۆژی رابردووش كامیرۆن سه‌ردانی وڵاتی پاكستانی كرد له‌گه‌ڵ سه‌ردانییه‌كه‌یشی هه‌زاران خۆپیشانده‌ر رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی دژی سه‌ردانییه‌كه‌ی .
|