یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
زانكۆی ئه‌لموسته‌فای نێوده‌وڵه‌تی سه‌ردانی زانایان ده‌كات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/08/2010 : 12:01:52
قه‌باره‌ی فۆنت
رۆژی 4/8/2010 شاندێكی زانكۆی ئه‌لموسته‌فای نێوده‌وڵه‌تی، كه‌ له‌ ئێرانه‌ سه‌ردانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی زانایانیان كرد.

شانده‌كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن مه‌هده‌وی مهر جێگری سه‌رۆكی زانكۆی ناوبراو بوو، ئامانجیان له‌ سه‌ردانه‌كه‌ وێڕای راگۆڕینه‌وه‌، كردنه‌وه‌ی لقێكی زانكۆكه‌ بوو له‌ هه‌ولێری پایته‌خت، كه‌ بڕیاریشه‌ لقی دیكه‌ له‌ به‌سره‌‌و له‌ به‌غدا بكه‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ سه‌رباری وه‌رگرتنی قوتابی له‌و زانكۆیه‌.

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌خێرهێنان، باسی له‌ ره‌وشی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ له‌ دوای راپه‌ڕینه‌وه‌ رێژه‌ی هه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ ئایینیه‌كان زۆر زیادی كردووه‌‌و، هه‌روه‌ها چه‌ند زانكۆ‌و په‌یمانگا‌و چه‌ندان قوتابخانه‌ی ئایینی له‌ هه‌رێمی كوردستان كراونه‌ته‌ونه‌وه‌.

ره‌وشی ئایینی‌و پێشكه‌وتنی كوردستان بووه‌ جێی سه‌رنجی میوانان‌و، جێگری سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌لموسته‌فا پێی وابوو هه‌رێمی كوردستان زۆر له‌وه‌ پێشكه‌وتووتره‌، كه‌ ئه‌و بیری لێده‌كرده‌وه‌.

بۆ كردنه‌وه‌ی لقه‌كه‌ش سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌ شاندی میوانی راگه‌یاند، ئه‌وان دیراسه‌ی باسه‌كه‌ ده‌كه‌ن‌و، قسه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نی پوه‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ن.