به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ)
له یادی شه‌وڕۆی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د درودی خوای له‌سه‌ر بێت، پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانان ده‌كه‌ین‌و، به هیواین ئه‌م یاده پڕ شكۆیه هانده‌رێك بێت بۆ پتر پابه‌ندبوون به رێبازی پێغه‌مبه‌ر‌و نوێكردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ سه‌رداری مرۆڤایه‌تی.
به‌ڕێزان، شه‌وڕۆی پێغه‌مبه‌ر له مه‌كه‌وه بۆ قودس‌و، له‌وێش پێشنوێژی كردنی بۆ سه‌رجه‌م پێغه‌مبه‌ران، هێمای پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و یه‌ك په‌یامی ئه‌سڵی سه‌رجه‌م ئایینه‌كانه‌و، هه‌روه‌ها پیشاندانی په‌یامی مرۆڤدۆستی ئیسلامه به به‌زاندنی سنووره ده‌ستكرده‌كان‌و، یه‌كبوونی هه‌ستی مرۆیی له نێو سه‌رجه‌م گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كانی جیهان، بۆیه ده‌بێ یادی ئیسرا‌و میعراج گیانی پێكه‌وه‌ژیان‌و خۆشه‌ویستی له‌ناومان قوڵتر بكاته‌وه‌و، هه‌وڵێك بێت بۆ رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ‌و، به گه‌وره‌دانانی مرۆڤه‌كان وه‌ك خودی مرۆڤ، هه‌روه‌ك ده‌بێ ده‌لیڤه‌یه‌كی مه‌زنیش بێت بۆ پتر زیندووكردنه‌وه‌ی سوننه‌ته‌كانی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره، كه ئه‌وه‌ش په‌یامی یادكردنه‌وه‌ی شه‌ورۆی پێغه‌مبه‌ره درودی خوای له‌سه‌ر بێت، به‌تایبه‌تی كه كورد به درێژایی مێژووی موسڵمانبوونی ئه‌و یاده ئایینانه‌ی به‌رز راگرتوونه‌و، لێشیانه‌وه فێری خۆشه‌ویستی‌و برایه‌تی‌و ته‌بایی‌و پێكه‌وه‌ژیان بووه.
دووباره پیرۆز بێت له هه‌موو لایه‌ك.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
27/7/1431
8/7/2010 |