دوێنێ 22ی10ی2024 دوای ئەوەی مامۆستا مەلا ئیبراهیم عومەر سەرسوراوی خۆی و خانەوادەکەی بەرووداوی هاتوچۆ خێزان و دوو لە کچەکانی گیانیان لەدەستدا، خۆشی وەفاتی کرد، یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەو کەسوکاری خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا ئیبراهیم سەرسوراوی
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی مامۆستای ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا ئیبراهیم عومەر سەرسوراوی)مان پێگه‌یشت، کە بەداخەوە بەهۆی رووداوی هاتوچۆ خۆی و خێزان و دوو لە منداڵەکانی گیانیان لەدەست دا.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری مامۆستای ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی و خێزان و منداڵەکانی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
23ی10ی2024