به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا)
موسڵمانانی به‌ڕێز
هاوڵاتیانی كوردستان
سڵاوی خوای گه‌وره‌تان له‌سه‌ر بێت
وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، كلێسایه‌كی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داوه له رۆژی یازده‌ی ئه‌یلول قورئانی پیرۆز بسووتێنێت، به‌م بۆنه‌وه ئێمه له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وێڕای ئه‌وه‌ی زۆر به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و كاره قێزه‌ونه ده‌كه‌ین، پێمان وایه ئه‌م كاره هه‌ڵقوڵاوی جه‌هل‌و تێنه‌گه‌ییشتنی ئه‌و قه‌شه‌و هاوشێوه‌كانیه‌تی له ناوه‌ڕۆكی قورئانی پیرۆز.
هه‌روه‌ك پێمان وایه ئه‌م كاره كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و ته‌بایی‌و برایه‌تی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌بیت، به‌تایبه‌تی له جیهانی ئیسلامی، كه ئه‌و قورئانه فێری كردووین موسڵمانان‌و مه‌سیحیه‌كان به درێژایی مێژووی ئیسلامی پێكه‌وه بژین.
بۆیه ئه‌م كاره نه‌ك ته‌نها سوكایه‌تیكردنه به پیرۆزیه‌كانی ئیسلام‌و برینداركردنی هه‌ستی موسڵمانانه، به‌ڵكو كارێكی گێره‌شێوێنی نامه‌سئولانه‌یه بۆ رۆحی مرۆیی‌و یه‌كتر قبوڵكردن، به‌تایبه‌تی كه قه‌شه به‌ناوی كلێساوه ئه‌نجامی ده‌دات‌و، داوای گواستنه‌وه‌ی كاره‌كه لی راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر وێنه‌ی دیموكراسی‌و ئازادی ئایینی له ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت. هه‌روه‌ك كاریگه‌ری خراپی به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا‌و جیهانی ئیسلامی ده‌بێت، به‌تایبه‌تی كه ئیداره‌ی ئێستای ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی زۆری دا بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندیه.
بۆیه داوا له حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكا‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین، رێ له‌و كاره تێكده‌ره بگرن، هه‌روه‌ك داوا له موسڵمانانیش ده‌كه‌ین، ئه‌م كاره كاریگه‌ری نه‌كاته سه‌ر رۆحی ته‌ساموح‌و پێكه‌وه‌ژیان له هه‌رێمی كوردستان، كه هه‌ڵقولاوی په‌یامی قورئانی پیرۆزه، چونكه ئه‌وانه گوزارشت له مه‌سیحیه‌كان ناكه‌ن، به‌ڵكو بۆ وه‌ڵامی ئه‌م كاره قێزه‌ونه ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی موسڵمانه پتر پابه‌ندی په‌یامی ئیسلام بێت‌و، وه‌ڵامی ئه‌م كاره به خوێندنی قورئان‌و زیندووكردنه‌وه‌ی پتری قورئان‌و خۆ شاره‌زاكردن له قورئان‌و كارپێكردنی ده‌بێت.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
9/9/2010 |