ده‌رباره‌ی گواستنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و په‌یمانگا ئیسلامیه‌كان یه‌كێتی زانایان روونكردنه‌وه ده‌دات
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
دوای ئه‌وه‌ی زانیاریمان ده‌ستكه‌وت ده‌رباره‌ی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و په‌یمانگا ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی بۆ سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا، سه‌رنج‌و تێبینیه‌كانی خۆمان گه‌یانده لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان‌و، هه‌ر لێره‌شه‌وه به هه‌موو لایه‌كی راده‌گه‌یه‌نین:
ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی نیگه‌رانین له بڕیارێكی وه‌ها‌و به‌م شێوه كتوپڕیه، چونكه هیواخواز بووین به‌ر له‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره بدرێت راوێژ‌و پرس به خه‌ڵكی پسپۆر‌و شاره‌زا به‌و بواره بكرابوایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه ئیجابی‌و سه‌لبیه‌كانی بخرانه روو. ئێستاش پێمان وایه مانه‌وه‌ی ئه‌م قوتابخانانه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له هه‌ر بریارێكی دیكه باشتره، چونكه له جیهانی ئیسلامی ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتی ئه‌م قوتابخانانه ده‌كه‌ن یان وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف یان دامه‌زراوه‌یه‌كی ئاینیه، به‌تایبه‌تی ناوه‌ندی‌و دواناوه‌ندیه‌كان، چونكه هیچ پاساوی زانستی‌و ئه‌منی بۆ رووداوه‌كه نییه، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ده‌رچووانی ئه‌م خوێندنگانه به پیشه‌ی ئیمام‌و خه‌تیب داده‌مه‌زرێن، ئه‌وانه‌ش هه‌ر زوو له‌به‌ر ده‌ستی مامۆستایانی ئایینی‌و وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ست به پیشه‌كه‌یان راده‌هاتن. بۆیه باشترین رێگه‌چاره چاكسازی ریشه‌ییە له سیسته‌می خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، له هه‌موو بواره‌كانی ئیداری‌و پیشه‌یی‌و زانستی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌م‌و كوریه‌كانی ئه‌م خوێندنگایانه‌و، كار له‌سه‌ر جۆری خوێندنه‌كه بكرابووایه، تا پارێزگاری له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌م قوتابخانانه بکرێت و، رێکخستنی پرۆگرامی خوێندن لە بن دەستی کەسانی پسپۆر بێت، هەروەها بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی خاوه‌ن ئه‌زموونن‌و زۆرترین قوتابی لێیان سوودمه‌ند بوونه، دانانی رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه ده‌ڵێنه‌وه‌و له هه‌مان كاتدا وتاربێژی مزگه‌وتن‌و ئاستی وتاربێژیان به‌رزكردۆته‌وه‌و، لەگەڵ وانەگووتنەوەیان لە وتاربێژە بەردەوام دەبن، چونكه دوورخستنه‌وه‌یان كاریگه‌ری نه‌رێنی راسته‌وخۆی به‌سه‌ر وتاری مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌بێت‌و، به‌شێكی زۆری ئه‌م مزگه‌وتانه له وتاربێژی پسپۆر بێبه‌ش ده‌بن، هەروەها رێگه له حوجره‌و تاقیكردنه‌وه‌كانیان نا‌گیرێت، چونكه به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێته مایه‌ی هه‌ره‌سهێنانی حوجره‌ی فه‌قێیان، ئه‌مه‌ش له ده‌ستدانی كه‌له‌پوورێكی زانستی‌و نیشتیمانی‌و نه‌ته‌وه‌ییه، بەپێچەوانەوە گوتاری ئایینی ده‌كه‌وێته بن ده‌ستی كه‌سانی ناپسپۆڕ‌و، چه‌ندان خوێندنی لابه‌لا دروست ده‌بێت‌و، له‌وانه‌شه خه‌ڵك په‌نا بباته به‌ر وڵاتانی دیكه‌و، به ئه‌قلیه‌تی وڵاتانی دیكه په‌روه‌رده بكرێن.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
16/4/2015