له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی کتێب یه‌کێتی زانایان روونکردنه‌وه ده‌دات
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
رۆژی هه‌ینی (8/5/2015) هه‌واڵێك له زاری بەرێوەبەری پەیوەندیەكان لە وەزارەتی ئەوقاف بڵاوکرایه‌وه گوایه، وەزارەتی ئەوقاف و رۆشنبیری و یەكێتی زانایان، بەڕەسمی کۆمه‌ڵێك کتێبیان قه‌ده‌غه کردوون وه‌ك کتێبه‌کانی: (محمد بن صالح العثیمین وعبدالعزیز بن باز ومحمد ناصر الالبانی وصالح بن فوزان وابن تیمیة).
ئێمه لێره‌وه سه‌ر له به‌ری هه‌واڵه‌که ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌و به هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین که ئێمه له یه‌کێتی زانایان دوور‌و نزیك ئاگاداری ئه‌م بریاره نینه‌و، نه پرسمان پێکراوه‌و نه ئاگاداریشین، ئه‌گه‌ر پێشیان وابێت ئه‌م کتێبانه سه‌رچاوه‌ی تووند‌و تیژین، جا ئه‌گه‌ر ئه‌م کتێبانه قه‌ده‌غه بکه‌ن ئه‌ی چی له به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌رو ئینته‌رنێت ده‌که‌ن که ته‌واوی ئه‌و کتێبانه‌یان تێدایه.
لێره‌وه جارێکی دیکه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه ئه‌م باسه که‌م و زۆر په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه نیییه‌و راو سه‌رنجی ئێمه‌شی له‌سه‌ر نه‌دراوه، نابێ هیچ که‌سێکیش مافی ئه‌وه به خۆی بدات به ناوی یه‌کێتی زانایانه‌وه هه‌واڵی ناراست بڵاو بکاته‌وه.
یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
9/5/2015