یادی ئیسرا‌و میعراجتان پیرۆز بێت
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ)
به‌بۆنه ساڵیادی شهورۆیی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان حه‌زره‌تی موحه‌مه‌د دروودی خوای له‌سه‌ر بێت پڕ به دڵ پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانانی جیهان و کوردستان ده‌که‌ین.
بێگومان یادی شهورۆیی سه‌روه‌رمان له کاتێکدا بوو که ئازاردانی له‌لایه‌ن موشریکه دڵرهقهکانهوه گه‌یشتبووه لوتکه، به‌ڵام له‌م کاته‌دا خوای گه‌وره داری ئومێدی له دڵی پێغه‌مبه‌ر گه‌شتر کرده‌وه‌و، بۆ گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین گه‌شت بانگهێشتی کرد، ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌کی مێژووییه بۆ موسڵمانان که قه‌ت تووشی بێ ئومێدی نه‌بن، بۆیه ئه‌م یاده هه‌موو ساڵێك ئازاره‌کانمان له بیر ده‌باته‌وه‌و گووروتینێکی تازه ده‌خاته‌وه به‌رمان، به دڵنیاییه‌وه که ئه‌مرۆ ئێمه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به گیان‌و ماڵمان دیفاع له که‌رامه‌تی خه‌ڵکی کوردستان ده‌که‌ین دڵنیاین ئه‌م ئازارانه کۆتای‌یان دێت و دواجار ئومێده‌کانمان به‌ری خۆی ده‌دات و ره‌شبین و دوژمنانی رووناکیش کۆتای‌یان پێ دێت.
خوای گه‌وره خاك و وڵات و نیشتیمانمان و ته‌واوی دنیای موسڵمانان و جیهان له ناخۆشی نه‌هامه‌تی بپارێزێت و ئاشتی و ئارامی بچه‌سپێت.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
27/رجب/1436