بۆ/ به‌رێزان ئه‌ندامانى لێژنه‌ى نوسینه‌وه‌ى ده‌ستورى هه‌رێمى كوردستان
بابه‌ت/ پێگه‌ى ئایین
وێرِاى ده‌ستخۆشیمان بۆ هه‌وڵ و ماندوبوونه‌كانتان، ئێمه وه‌ك یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان سه‌باره‌ت به برِگه‌ى دیاریكردنی پێگه‌ى ئایین له ده‌ستوورى هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م سه‌رنج و پێشنیارانه ده‌خه‌ینه به‌رده‌م به‌رِێزتان، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م ده‌ستووره له ئاست خواستی خه‌ڵكی كوردستان بێت، بۆیه به پێویستى ده‌زانین كه‌وا له دارِشتنه‌وه‌ى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه بكرێت.
یه‌كه‌م: به‌و پێیه‌ى زۆرینه‌ى(هه‌ره زۆر) ى خه‌ڵكی كوردستان موسڵمانن، پێویسته ئه‌م ده‌ستووره به راشكاوی گوزارشت له ناسنامه‌ى موسڵمانێتی زۆرینه‌ى هه‌ره زۆری خه‌ڵكی كوردستان بكات، هه‌روه‌ك زه‌مانه‌تی ناسنامه‌ى ئایینی ئایینه جیاوازه‌كانی تر‌ى كوردستان بكاته‌وه.
دووه‌م: شه‌ریعه‌تی ئیسلامی سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاسادانان بێت له هه‌رێمى كوردستان.
سێیه‌م: نابىَ هیچ یاسایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربچێت، كه پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما نه‌گۆرِه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت.
چواره‌م: هه‌ڵگرانی هه‌موو ئایین و مه‌زه‌به جیاوازه‌كان له مه‌راسیم و سروووته ئایینه‌كانی خۆیان ئازاد بن، به مه‌رجێك دابی گشتی كۆمه‌ڵگا تێك نه‌دات، بۆیه هیچ یه‌كێك له سنووری بوونی ئه‌وانه‌ى دی شتێك نه‌كات هه‌ستی یه‌ك بریندار بكه‌ن و، ببێته مایه‌ى تووندرِه‌ویو پشێوی..
پێنجه‌م: جه‌غتكردنه له‌سه‌ر ته‌ساموحو برایه‌تیو پێكه‌وه‌ژیانو لێبوورده‌ییو، ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر كار‌و كرده‌وه‌یه‌ك تووندرِه‌وی به‌رهه‌م بهێنێت..
پێمان وایه ئه‌م خاڵانه كه‌مترین داواكارین بۆ ناسنامه‌ى ئایینی هه‌رێمی كوردستان، به‌و هیوایه‌ى ره‌چاویان بكه‌ن.
له‌گه‌لڕ ئه‌و په‌رى رێزمان
مه‌كته‌بى ته‌نفیزى
یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان
24/6/2015