یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری دیداری دیالۆگی نەجەف دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات    *****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "   
لەسەر دەستوور... یەکێتی زانایان نامەیەك ئاراستەی حزبەکان دەکات
به‌رواری دابه‌زاندن: 05/07/2015 : 14:41:18
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ڕێز:  مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆران
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌لی ئیسلامی كوردستان
 
وه‌ك به‌رێزتان ئاگادارن ئێستا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی كاره‌كانیانن، و یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه‌ی قسه‌و باسی لێوه‌ ده‌كرێت بابه‌تی (پێگه‌ی ئایین)ـه‌ له‌ ده‌ستووره‌كه‌دا، به‌و پێیه‌ی ئێوه‌ به‌شێكن له‌ پێكهاته‌كه‌ی لێژنه‌ی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ رابگه‌ینیین كه‌ ئێمه‌ له‌ 28/6/2015 سه‌رنجه‌كانی خۆمان داوه‌ته‌ لیژنه‌كه‌ به‌وه‌ی(پێویسته‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌یی هه‌رێمی كوردستان پێناسی دروستی كوردستان بێت‌و، به‌ روونی گوزارشت له‌ ناسنامه‌ی ئایینی خه‌ڵكی كوردستان بكات، كه‌ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان موسڵمانن، هه‌روه‌ها گوزارشت له‌ ته‌واوی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بكاته‌وه‌. هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاسادانان بێت و، رێگه‌ له‌ ده‌رچوونی هه‌ر یاسایه‌ك بگرێت، كه‌ پێچه‌وانه‌ی نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام بێت، هه‌روه‌ك ئازادی ته‌واویش بداته‌ سه‌رجه‌م پێكهاته‌ ئایینیه‌كانی دیكه‌ی كوردستان. پێویستیشه‌ ئه‌م ده‌ستووره‌ به‌ تووندی رێگری بكات له‌ هه‌موو هه‌وڵێك كه‌ ببێته‌ مایه‌ی تووندڕه‌وی و تیرۆرو تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان، جا به‌ ناوی ئیسلام یان مه‌سیحی یان ئێزدی یان هه‌ر ناوێكی تر بێت).
هه‌ر لێره‌شه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ رێگه‌ی خۆتانه‌وه‌ بۆ ئه‌ندامانتان له‌ لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، پشتیوانی ئه‌م داوایانه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ پرسێكی گشت گیره‌ تایبه‌ت نییه‌ به‌ هیچ حزب‌و گرووپ‌و لایه‌نێكه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ر ده‌ستوورێك به‌ ڕاشكاوانه‌ گوزارشت له‌ ناسنامه‌ی ئایینی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كات‌و به‌ روونی پێگه‌ی ئایینی ئیسلام دیاری نه‌كرێت، ئه‌وا ده‌ستوورێكی ناته‌واوه‌‌و، پێشبینی ده‌كه‌ین كه‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگی بۆ نه‌دات،چونكه‌ به‌ پێدانی پێگه‌ی ئایینی ئیسلام، زه‌مانه‌تی نه‌وه‌كانی داهاتوو هه‌یه‌ له‌ بواره‌كانی ئاسایش‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانی‌و شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا، پێچه‌وانه‌كه‌شی مه‌ترسی راسته‌وخۆی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاكه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌.
هه‌روه‌ك ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ش بیر به‌ڕێزتان بینینه‌وه‌، كه‌ له‌ ده‌ستووری وڵاته‌ ئیسلامیه‌كان  پێگه‌ی ئایینی ئیسلام پارێزراوه‌، كه‌ له‌ هه‌مان كاتدا وڵاتی مه‌ده‌نی‌و حوكمێكی مه‌ده‌نیان هه‌یه‌، بۆیه‌ پێگه‌ی ئیسلام له‌م ده‌ستوره‌دا نابێ‌ كه‌متر بێت له‌وه‌ی له‌ ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان
 
 
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان  
5 – ته‌مموزی – 2015