دەکات بە گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ماوەیەکە قەیرانێکی سیاسی بەرۆکی هەرێمی کوردستانی گرتووە بەتایبەتی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم، کە خەریکە ململانێیەکی قوڵ لە ناو خەڵکی کوردستان دروست دەکات. تا گەیشتۆتە ئەو ئاستەی هاوڵاتیان بە ئاشکرا بێزاری خۆیان لەم ململانێیە دەرببرن، لێرەوە وەك یەکێتی زانایان داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین رەچاوی بارودۆخ و ناخۆشیەکانی خەڵکی کوردستان بکەن، تا شتێکی وا نێتە ئاراوە، کە بە قازانجی دوژمنان و ناحەزانی کوردستان بگەڕێتەوە، بۆیە داوا دەکەین سەرجەم کێشەکان بە دیالۆگ و گفتوگۆ چارەسەر بکرێن و، سەرجەم لایەنەکان هەنگاوی جددی بهاوێژن بۆ سازان و لێک نزیکبوونەوە، هەر هەنگاوێك بۆ زمانی گفتوگۆو قوڵکردنەوەی گیانی ئاشتەوایی و برایەتی و هێورکردنەوەی دۆخەکە سەروەریێکە مێژوو تۆماری دەکات، جارێکی تر رەجا دەکەین بەرژەوەندی گشتی بخەنە پێش بەرژەوەندی حزبییەوە، چونکە خوانەخواستە هەر کەلێنێك لە کەشتیەکەمان درووست بێت هەموومان دەگرێتەوە.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
3/8/2015