یەکێتی زانایان بابەتی کۆچ تاوتوێ دەکات
ئەمرۆ سێشەمە (15/9/2015) یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان هەڵستا بە سازدانی وۆرکشۆپێك دەربارەی کۆچکردن بۆ هەندەران، تێیدا کەسانێکی پسپۆڕ‌و شارەزا لەم بوارانەوە بەنگێشت کرابوون و، تیشك خرایە سەر (هۆکارەکانی کۆچکردن، ئاکام و دەرەنجامەکانی، کۆچکردن لە روانگەی ئیسلامەوە، رێگەچارەی راگرتنی کۆچکردن)، ئەمەو پوختەی گفتوگۆیەکە بە نووسراوێك ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و راگەیاندنەکان دەکرێت، کە خۆی لەمەی خوارەوە دەبینێتەوە:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
یه‌ك له دیارترین باس و خواسه‌كان که بۆته رۆژه‌ڤی ئه‌مرۆی رۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان، مه‌سه‌له‌ی کۆچی به لێشاوی گه‌نجانه بۆ ئه‌وروپا، که ئه‌م بابه‌ته به تووندی هه‌رێمی کوردستانیشی گرتۆته‌وه، بۆیه وه‌ك یه‌کێتی زانایان به ئه‌رکێکی ئاینی و نیشتیمانی خۆمان زانی، له وۆركشۆپێکی تایبه‌ت له (15/9/2015) له باره‌گای مه‌کته‌بی ته‌نفیزی یه‌کێتی زانایان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵه به‌رێزێکی شاره‌زا ئه‌م بابه‌ته تاوتوێ بکه‌ین له ژێر ناونیشانی (کۆچکردن بۆ هه‌نده‌ران.... ده‌رهاوێشته‌و به‌رپرسیارێتی)، سه‌ره‌تا پێمان وایه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌تایبه‌تی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێم و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، له ئاست به‌رپرسیارێتی مێژوویی دابن و، به جددی له ته‌ك ئه‌م بابه‌ته‌وه بووه‌ستن، که به‌داخه‌وه خه‌مساردییه‌کی زۆر له‌م باره‌وه ده‌بینین، هەر لێرەشەوە بە پێویستی دەزانین دەستخۆشییەکی گەرم لەو گەنجانە بکەین، کە لەم دۆخەدا بە گیان و ماڵیان لە بەرەکانی جەنگ دیفاع لە گیان و ماڵ و خوێن و نامووسی گەلەکەیان دەکەن:
وۆرك شۆپه‌که‌مان له چوار ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی پێك هات:
ته‌وه‌ری یه‌که‌م: هۆکارو پاڵنه‌ره‌کانی کۆچکردن
1/ هه‌ڕه‌شه‌ی تێکچوونی ئاسایش، به‌تایبه‌ت له‌و ناوچانه‌ی که‌وتوونه‌ته بن ده‌ستی تیرۆریستانی داعش.
2/ لێکترازان و ناسه‌قامگیری سیاسی هه‌رێمی کوردستان، که هیوای خه‌ڵکێکی زۆر به‌تایبه‌تی گه‌نجانی پووکانده‌وه.
3/ تێکچوونی باری ئابووری خه‌ڵك و نه‌بوونی ده‌خلی تایبه‌ت و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ‌کاری، کە گەمارۆی ئابووری حکومەتی ناوەندی بۆ سەر هەرێم هۆکاری هەرە سەرەکی ئەم دۆخە ئابووریەیە.
4/ دانه‌مه‌زراندنی ده‌رچووانی زانکۆ و په‌یمانگاکان.
5/ چاولێکه‌ری، به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵه که‌سێك هه‌ن هیچ گرفتی ژیانیان نییه، ته‌نها له‌به‌ر چاولێکه‌ری ده‌ڕۆن.
7/ لاوازبوونی په‌روه‌ده‌ی رۆحی و نغرۆبوون له دنیای مادیات، که دڵه‌کانیان به هیچ شتێك ئۆقره ناگرن.
8/ به‌رده‌وامی جیاکاری و مه‌حسووبیه‌ت له دامه‌زراندنی گشتی و کۆمپانیاکانی که‌رتی تایبه‌ت.
9/ کاریگه‌ری نه‌رێنی به‌شێك له راگه‌یاندنه‌کان، که ته‌نها له پێناوی ناشیرین‌کردنی به‌رامبه‌رو کۆکردنه‌وه‌ی بینه‌ر قه‌یرانه‌کان قوڵتر ده‌که‌نه‌وه‌و، ژیان به به‌رچاوی خه‌ڵك تاریک‌تر ده‌که‌ن.
10/ خۆبه‌ریکردن له به‌رپرسیارێتی، کاتێك دەبینین دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و راگه‌یاندنه‌کان و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان و رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چین و توێژه‌کان خۆیان له به‌رپرسیارێتی ده‌دزنه‌وه، له کاتێکدا هه‌ر یه‌که‌و به قه‌باره‌ی خۆی ده‌که‌وێته ژێر به‌رپرسیارێتییه‌وه.
11/ تا ئێستاش به جۆرێك له جۆره‌کان دوو ئیداره‌یی هه‌یه، که ئه‌مه‌ش وێڕای حزبه سیاسیه‌کان، له خیتابی ئه‌ندام په‌رله‌مان و به‌رپرسه‌کانیش دیاره.
12/ نه‌بوونی ناوه‌نده‌کانی فێرکردنی گه‌نجان و راهێنانیان له‌سه‌ر پیشه‌ی ده‌ستڕه‌نگینی.
13/ رۆیشتنی خانه‌واده‌ی به‌شێکی به‌رپرسان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
ته‌وه‌ری دووه‌م: ئاکام و ده‌ره‌نجامه‌کانی کۆچکردن
دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بابه‌ته پێمان وایه، کۆچکردن بۆ هه‌نده‌ران لایه‌نی ئه‌رێنی و نه‌رێنی هه‌یه:
ئیجابیاته‌کان
1/ به‌هێزبوونی جالیه‌ی کوردی و ناساندنی دۆزی ره‌وای گه‌له‌که‌مان و ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ی لێیکراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر که‌سانێکی وشیارو رۆشنبیر‌و نیشتیمانپه‌روه‌ر بن.
2/ بۆ هه‌ندێك که‌سیش ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌کی ئابووری، نه‌خاسمه بۆ ئه‌وانه‌ی فه‌رمانبه‌ر نین، که تاکو ئێستاش هیچ زه‌مانه‌تێك بۆ ئاینده‌یان نییه.
3/ کرانه‌وه به رووی کلتوورو داب و نه‌ریتی جیاواز، که ئه‌مه بۆ که‌سانی وشیار جۆرێك له بیرفراوانی دروست ده‌کات و، گیانی لێبوورده‌یی و پێکه‌وه‌ژیان قوڵتر ده‌کاته‌وه.
سه‌لبیاته‌کان
1/ له ده‌ستدانی توانا‌و عه‌قلی به‌هێز به‌تایبه‌تی له که‌سانێکی شاره‌زا، که باس له رۆیشتنی خاوه‌ن چه‌ند پسپۆڕییه‌کی تایبه‌تی ده‌کرێت.
2/ نه‌مان یان لاوازبوونی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانپه‌روه‌ری به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌نجامی نائارامی سیاسی کۆچ ده‌که‌ن.
3/ هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر گیانی کۆچبه‌ران و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی مه‌رگه.
4/ ده‌که‌ونه ژێر چه‌ندین مه‌ترسی کۆمه‌ڵایه‌تی له بواری لێکجیابوونه‌وه‌ی خێزان و که‌مبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌ی هاوسه‌ری و لاوازبوونی په‌یوه‌ندی.
5/ مه‌ترسی ئاینیشیان له‌سه‌ره، چونکه که‌سانێك له‌و حاڵه‌تانه هه‌ستی دینداری و پابه‌ندی ئاینی له ده‌ست ده‌چێت.
6/ هه‌ڕه‌شه‌یە بۆ سه‌ر باری سه‌ربازی، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له ناو کۆچبه‌ران که‌سانی پێشمه‌رگه هه‌بن.
7/ ناشیرین‌کردنی وێنه‌ی کوردستان، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی وشیاریان له ئاستی پێویستدا نییه، یان کوردستان وا پیشان ده‌ده‌ن که شوێنی پێکه‌وه‌ژیان نییه‌و، که‌مایه‌تییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ژێر مه‌ترسی له ناوچوون دان.
8/ به‌شێکی کۆچبه‌ران تووشی پێکدادانی شارستانی و کلتووری جیاواز ده‌بنه‌وه، سه‌ره‌نجام هه‌ردووکی له ده‌ست ده‌چێت.
9/ که‌سانێك هه‌ن دووری له چاوی خزم و که‌س و ناسیاوه‌کان ده‌کاته ده‌رفه‌ت و ده‌ست بۆ کاری مافیایی و نایاسایی ده‌بات.
10/ هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌منیه بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌ت به‌شێك له‌وانه‌ی چوونه ریزه‌کانی تیرۆریستان و شه‌ری پێشمه‌رگه‌یان به جیهاد دانابوو، له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه به‌م شێوازه گۆش کرابوون.
ته‌وه‌ری سێیه‌م: کۆچکردن له روانگه‌ی ئیسلامه‌وه
زانایانی موسڵمان کۆچیان کردۆته دوو به‌ش، هه‌ندێکجار کۆچکردنه‌که بۆ وه‌ده‌ستهێنانی شتێکه وه‌ك زانست و بازرگانی و بانگه‌وازیکردن، هه‌ندێكجاریش هه‌ڵاتنه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بە مانه‌وەی مه‌ترسی گیانی یان ته‌ندروستی یان زوڵم و سته‌می له‌سه‌ر بێت، له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که کۆچکردن بۆ وڵاتانی موسڵمان دروسته، به‌ڵام بۆ وڵاتێکی ناموسڵمان که وێڕای رۆیشتن به شێوازی نایاسایی، کۆمه‌ڵێك مه‌ترسیشی له‌سه‌ره که پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، بۆیه ئه‌گه‌ر له‌و مه‌ترسیانه دڵنیا نه‌بێت ئه‌و دروست نیه بڕوات.
ته‌وه‌ری چواره‌م: رێگه‌چاره‌ی راگرتنی کۆچی به لێشاو
1/ هه‌ڵستانی دام و ده‌زگاکان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆیان و خۆنه‌دزینه‌وه له مه‌سئولیه‌ت، چونکه ناکرێ رۆژانه خه‌ڵك به‌ره‌و رووی مه‌رگی ناو ده‌ریاو چیا‌و چۆڵه‌کان و بن ده‌ستی قاچاخچیه‌کان برۆن، ئه‌وانیش سه‌رقاڵی قوڵکردنه‌وه‌ی ململانێکان بن.
2/ پێویسته ده‌زگایه‌کی تایبه‌ت به‌م بوواره بکرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌که‌وه پلان دابرێژن بۆ دانانی سنوورێك له به‌رده‌م کۆچی به‌لێشاو، له‌لایه‌کی تریشه‌وه هاوکاری ئه‌وانه بکات که تووشی گرفت ده‌بنه‌وه، هەروەك گفتوگۆ‌و راگۆڕینەوە لەگەڵ کونسوڵخانەکان بکات بۆ پێویستی و ئایندەی پەنابەران.
3/ چاککردنی خێرای باری ئابووری و مووچەی فەرمانبەران و، ده‌ستکردن به پرۆژه‌ی ئابووری و کردنه‌وه‌ی کارگه‌و به‌کارخستنی بێکاران و زامنکردنی ئاینده‌یان، بەتایبەتی بکرێتە مەرج کە رێژەیەکی دیاریکراوی کرێکار‌و کارمەندەکان خەڵکی کوردستان بن.
4/ پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌کان و راگه‌یاندنه‌کان وه‌ك ئیلتیزامێکی ئه‌خلاقی خۆیان دووربگرن له بێبایەخکردنی وڵات‌و نیشتیمان له‌به‌ر چاوی گه‌نجان، له پێناوی ململانێی سیاسی.
5/ له‌م قۆناغه‌دا زۆر پێویسته حزب و لایه‌نه سیاسیه‌کان ئارامی سیاسی دروست بکه‌نه‌وه‌و، چیتر درێژه به ته‌نگژه‌کان نه‌ده‌ن.
6/ ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی ده‌که‌وێته سه‌ر راگه‌یاندن، بۆ ئه‌وه‌ی وا له بینه‌ر بکه‌ن ئه‌گه‌ر به شێوه‌ی رێژه‌ییش بێت جۆرێك ئارامی له ناخیان دروست بکه‌نه‌وه.
7/ گرنگیدان به په‌روه‌رده‌ی ئاینی و به‌ها رۆحیه‌کان و پەروەردەی نیشتیمانی، چونکه ئه‌م به‌هایانه وێڕای دینداری ئارامی و هێمنی له ناخی تاکه‌کان دروست ده‌که‌ن.
8/ نه‌هێشتنی جیاکاری و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتی.
9/ هه‌ڵمه‌تێکی رۆشنبیری ده‌ست پێبکرێت بۆ بلاوکردنەوەی وشیاری ئەم بابەتە.
10/ لێپێچینه‌وه له قاچاخچییه‌کان بکرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رووداوی تراژیدیا دروست ده‌که‌ن.
11/ هه‌وڵ بدرێت بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری قه‌رزپێدان و سولفه‌کان و، دامه‌زراندن به‌بێ جیاکاری، به شێوازێك متمانه‌ی ته‌واو له ناو دڵی گه‌نجان دروست بکه‌نه‌وه.
12/ داوا دەکەین پەلە بکرێت لەو چاکسازییانەی بەڵێنیان پێدراوە بۆ کەمکردنەوەی گەندەڵی.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
15/9/2015