بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
هەموومان دەزانین ئێستا کوردستان بە چ قۆناغێکی سەختدا تێپەڕ دەبێت بەتایبەتی لەو قەیرانە ئابوورییەی هاتۆتە پێشەوە، کە ئەرکی هەموو لایەکی گرانتر کوردووە بۆ ئەوەی بە حکومەت و خەڵکەوە رۆڵی خۆمان بگێڕین، لە پێدانی مووچەی فەرمانبەران و ئاوڕدانەوە لە کەسانی کەم دەرامەت و کرێچی و ئەوانەی بژێوی ژیانیان لەسەر مووچەی مانگانەیە.
وەك دیارە زانایانی ئاینی هەرێمی کوردستان جگە لە مووچەی وەزارەتی ئەوقاف دەرفەتی هیچ کاری تریان نەبووە، ئێستاش بە حاڵەتێکی دژوارو ناخۆش تێپەڕ دەبن، بۆیە وێڕای ئەوەی جێگای دەستخۆشیلێکردنن کە وتارەکانیان هەمووی ژیاندنەوەی ئومێدو هیوایە، بەوەی هاوڵاتیانی کوردستان تووشی بێ ئومێدی نەبن، لە هەمان کاتدا داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە جدی ئاوڕ لە مووچەی مامۆستایانی ئاینی بداتەوەو، هەموو هەوڵێك بەکار بێنن تا زووە مووچەکەیان بۆ سەرف بکرێت.
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
21/1/2016