کەناڵی NRT2 هەوڵێك بۆ تێکدانی خێزان
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
دوای ئەوەی گرووپی میدیایی نالیا کەناڵی (NRT) بڕیاری کردنەوەی کەناڵی دووەمیان دا، چاوەروانی گەورەمان لێیان هەبوو بەوەی بتوانن لەگەڵ خێزان بدوێن و ئارامی و هێمنی لە ناو ماڵ و خانەوادەکان بپاریزن، بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا لەو کەناڵە نمایش دەکرێت رێك پێچەوانەیە، چونکە هەوڵێکی جددی نامەسئولانەیە بۆ تێکدانی خێزان، چونکە هاوارو سکاڵاو بێزاری خەڵکی کوردستان گەیشتۆتە ئەوپەڕی، بەتایبەتی لە نمایشکردنی فیلمی نادروست و نە تابە لەگەڵ دین و ژینی ئەم خەڵکەی کوردستان، بۆیە پێمان وایە دەبێ ئەو کەناڵە هەرچی زووە بەخۆدا بچنەوەو ئەم نمایشانەیان رابگرن، هەروەك پێمان وایە پێویستە داواکاری گشتی لە ئاست ئەم کارە دەستەوەستان نەوەستێت، بەڵکو رێکاری یاسایی بگرێتە بەر، چونکە تێکدانی ئاسایشی خێزانی هیچی کەمتر نییە لە تێکدانی ئاسایشی گشتی.
یهکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
7-2-2016