یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا محمد ئیبراهیم رەزگەیی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵی کۆلێژی پەروەردەی ئاکرێ لەبارەی پێکەوەژیانی ئایینی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان لە هەردوو قەزای ئاکرێو بەردەڕەش ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی ئاکرێ و لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە    *****    *****   یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە گرنگیدان بە تەوزیفکردنی زانستی تەجویدو پاراستنی مۆرکی رەسەنی مەقامی جوان خوێندنەوەی قوڕئان بەرێوە ساز دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی لە گوندی بێراوە بەرێوە دەچێت    *****    *****   شاندێکی باڵای مەکتەبی تەنفیزی دەڤەری گەرمیان بەسەر دەکاتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکات    *****    *****   د.عبدالله شێرکاوەیی بۆ ماڵپەڕی روداو: لە ئیسلامدا هیچ سنوورێک بۆ مارەیی دیاری نەکراوە    *****    *****   کۆبوونەوەی ئاسایی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان بەرێوە دەچێت چەند پرسێکی گرنگ و تایبەت تاوتوێ دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی باڵای پارتی چاکسازی تورکمان دەکات   
حوكمی داگیر كردنى شوێنه‌ ئاینى و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/04/2016 : 12:35:17
قه‌باره‌ی فۆنت

حوكمی داگیر كردنى شوێنه‌ ئاینى و كۆمه‌لایه‌تیه‌كان

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند به‌رێزێك داوای روونكردنه‌وه‌یان له‌ لێژنه‌ى بالاى فه‌تواى هه‌رێمى كوردستان كرد سه‌باره‌ت به‌ داگیركردنی شوێنه‌ ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌تایبه‌تی ئه‌و شوێنه‌ ئایینیانه‌ی كه‌ حكومه‌تی پێشترى عیراق داگیریكردوونه‌ وه‌ك شوێنه‌ ئایینی و مه‌زه‌بییه‌كانی موسڵمان – سوننه‌ و شیعه‌- ، مه‌سیحی ، جوو ، ئێزدی ، كاكه‌یی ، هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى تر .. كه‌ تا ئێستاش خه‌ڵكێكی تر له‌ سه‌ریانه‌.

وه‌ڵام/

لێژنه‌ى باڵای فه‌توا پاش لێكۆڵینه‌وه‌و تاوتوێ‌ كردنى ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ چه‌ندین دانیشتنه‌وه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌ى رۆژى 5/4/2016، به‌ راى  سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانیه‌وه‌ ئه‌م  را یه‌یى  خواره‌وه‌ى ده‌ربری :

(بێگومان داگیركردن و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی هه‌ر زه‌وی و شوێنێك، جا موڵكی موسڵمانان یان مه‌سیحی یا جوو وه‌یا ئێزدی و كاكه‌یی  یان هه‌ر پێكهاته‌یه‌كى تر ... دروست نییه‌و حه‌رامه‌ و بێ‌ شه‌رعیه‌، چونكه‌ موڵكی موسڵمانان و هه‌موو ئه‌و ئایین و مه‌زه‌بانه‌ی به‌ ئاشتییانه‌ له‌گه‌ڵ موسڵمانان ده‌ژین وه‌كو یه‌ك وایه‌ و، له‌ روانگه‌ی ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌وه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك دروست نییه‌ موڵك و ماڵی هیچ مرۆڤێك داگیر بكرێت، به‌تایبه‌تی شوێنه‌ ئایینیه‌كان ده‌بآ له‌ كاتی شه‌رو ئاڵۆزیشدا به‌ باشترین شێوه‌ پارێزراو بن، چونكه‌ ته‌نها رێگه‌ی بسته‌ زه‌وییه‌كیش نادرێت، له‌م باره‌وه‌ پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رمان ده‌فه‌رمووێت: (مَن أَخَذَ شبراً مِن الأرْضِ ظُلماً؛ فإنَّه يُطَوَّقُهُ يومَ القيامَةِ مِن سَبْعِ أرضينَ) رواه الشيخان.

واته‌: ئه‌وه‌ی به‌ زوڵم ده‌ست به‌ سه‌ر بسته‌ زه‌ویێك دابگرێت، ئه‌وا خواى گه‌وره‌ له‌ رۆژی دواییدا له‌ حه‌وت زه‌وی ده‌یباته‌ خواره‌وه‌.

یه‌كێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان

لێژنه‌ى بالاى فه‌توا

 

21/4/2016