یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "    *****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات   
کۆچی پێغه‌مبه‌ر په‌یامی ئازادی و برایه‌تی و خۆشگوزه‌رانیه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 01/10/2016 : 13:15:03
قه‌باره‌ی فۆنت

کۆچی پێغه‌مبه‌ر په‌یامی ئازادی و برایه‌تی و خۆشگوزه‌رانیه‌

به‌ ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان

(وَإِذْ يَمْكُرُ بِكَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِيُثْبِتُوكَ أَوْ يَقْتُلُوكَ أَوْ يُخْرِجُوكَ وَيَمْكُرُونَ وَيَمْكُرُ اللَّهُ وَاللَّهُ خَيْرُ الْمَاكِرِينَ)

به‌بۆنه‌ی هاتنی یه‌که‌م رۆژی ساڵی (1438)ی کۆچی، ساڵیادی کۆچی پێغه‌مبه‌رمان دروودی خوای له‌سه‌ر بێت له‌ شاری مه‌ککه‌وه‌ بۆ شاری مه‌دینه‌، پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و به‌تایبه‌تی موسڵمانانی کوردستان ده‌که‌ین، پیرۆزبایی تایبه‌یشمان ئاراسته‌ی پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین که‌ به‌ خوێن و گیانی خۆیان پارێزگاری له‌ خاک و گه‌لی کوردستان ده‌که‌ن.

به‌ڕێزان:

باشترین تێگه‌یشتن له‌ کۆچی پێغه‌مبه‌ر دروودی خوای له‌سه‌ر بێت وه‌ستانه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ گه‌ورانه‌ی لێیه‌وه‌ دروست بوون، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان به‌ جیاوازی زمان و ره‌نگ و بیرکردنه‌وه‌ی سیاسی و فیکرییه‌وه‌ کاری له‌سه‌ر بکه‌ین، که‌ دیارترینییان هیجره‌تی پێغه‌مبه‌ر خوا یه‌که‌م زه‌نگی ئازادی و سه‌رخۆبوونی موسڵمانان بوو له‌ بنده‌ستی زوڵم و سته‌م و ئازاردان، به‌ دانانی پێیه‌کانیان له‌ شاری مه‌دینه‌ یه‌که‌مین هه‌ناسه‌ی ئازادیان هه‌ڵکێشا، هه‌روه‌ك به‌ هاتنی ئیسلام رق و کینه‌و دوژمنداری و یه‌کتر سڕینه‌وه‌ی سه‌د ساڵه‌ی خه‌ڵکی مه‌دینه‌ کۆتایی هات و، موسڵمانان به‌ گشتی که‌وتنه‌ خه‌بات له‌ پێناوی دابینکردنی ژیانێکی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌.

هیوادارین له‌م کاته‌ی هه‌رێمی کوردستانی پێدا ده‌ڕوات، ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هانده‌رێك بۆ قوڵکردنه‌وه‌ی برایه‌تی و وه‌لاوه‌نانی رق و کینه‌و یه‌کتر سڕینه‌وه‌و قوڵکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان، به‌ره‌و ئاقاری ئاشتبوونه‌وه‌ی راسته‌قینه‌و هه‌وڵدان بۆ رزگارکردنی خه‌ڵکی کوردستان له‌و قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌و، کارکردن به‌ره‌و دابینکردنی ئاسۆیه‌کی رووناك، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نه‌وه‌ ماندووه‌ پشوێك بدات و، ژیانێکی به‌خته‌وه‌ریش بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو دابین بکه‌ین، چۆن له‌ هیجره‌ته‌وه‌ هه‌موو پیلانه‌کانی کوشتن و گرتن وله‌نابردنی موسڵمانان فه‌شه‌لیان هێنا، ئێمه‌ش هه‌موومان فه‌شه‌ل به‌و نه‌هامه‌تیانه‌ بێنین.

 

یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

1/موحه‌ره‌م/1438