به ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
(وَمَا النَّصْرُ إِلَّا مِنْ عِنْدِ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)
هاوڵاتیانی رێزدار... ئاینپه‌روه‌رو مرۆڤدۆسته‌کان
زانایانی ئایینی قه‌درگران
هه‌موو لایه‌کمان ئاگادارین که چه‌ند رۆژێکه هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له شه‌ڕێکی ده‌سته‌و یه‌خه‌ی تووندان دژی تیرۆریستانی داعش، به‌تایبه‌تی که هه‌وڵه‌کان به‌ره‌و ئازادکردنی ناوچه‌کانی تری کوردستان و شاری موسڵ ده‌ڕۆن.
هه‌ر له سه‌ره‌تای په‌لاماری تیرۆرستان بۆ سه‌ر خاك و ماڵ و حاڵی خه‌ڵکی کوردستان رامانگه‌یاند: شه‌ڕی پێشمه‌رگه دژی تیرۆریستانی داعش شه‌ڕێکی شه‌رعی و پیرۆزه‌و، دیفاعکردنه له ماڵ و سامان و نامووس و ئایینی ئه‌م خه‌ڵکه، چونکه تیرۆریستان وێڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زیانیان له په‌یامی پیرۆزی ئیسلام و ناوبانگی موسڵمانان دا، له هه‌مان کاتدا هه‌موو پیرۆزییه‌کانیان خستنه بن پێیه‌کانیان و، ده‌ستیان نه‌پاراست له وێرانکردن و خاپوورکردنی مزگه‌وت و کلێساو په‌رستگاکانی ئایینه جیاوازه‌کانی کوردستان، که ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی په‌یامی ئاشتیخوازانه‌ی ئیسلامه. هه‌روه‌ك ته‌عه‌داو ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و، جگه له خاپوورکردن و وێرانکاری هیچ شتێکی دیکه‌یان نه‌هێنا.
بۆیه له‌م ساته وه‌خته‌دا دووباره پشتگیری خۆمان بۆ ته‌واوی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌رده‌بڕین و، دوعای سه‌رکه‌وتن و سه‌لامه‌تیان بۆ ده‌خوازین، چونکه ئه‌وان دیفاع له گیان و دین و ماڵ و مرۆڤبوونی ئێمه ده‌که‌ن، بۆیه ئه‌رکی هه‌موو لایێکه پشتیوانیان بکات، به ماڵ بێت یان به دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر که‌سێك له رۆڵ و گه‌وره‌یی پێشمه‌رگه که‌م بکاته‌وه، یان به که‌م ته‌ماشای ئه‌رکی پیرۆزیان بکات، ئه‌وه خیانه‌ته له‌گه‌ڵ خوا‌و په‌یامی ئیسلام و هه‌ستی کوردایه‌تی، چونکه په‌یامی ئیسلام هه‌میشه پشتگیری له ئاشتی و ئاشتیخوازان ده‌کات.
هه‌ر لێره‌شه‌وه داوا له مامۆستایانی ئایینی به قه‌در ده‌که‌ین له وتاری هه‌ینی به‌یانیدا تیشك بخه‌نه سه‌ر رۆڵی پێشمه‌رگه‌و به دوعا‌و پاڕانه‌وه‌کانیان پشتگیری له سه‌نگه‌ره پیرۆزه‌کانی پێشمه‌رگه بکه‌ن.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
20/10/2016