به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
شه‌وی 19/20-3- 2017 هێزێکی نه‌ناسراو به شێوازێکی ناشیاو هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر مزگه‌وتی شێنه‌ییان له گوندی کفره‌دۆڵی سه‌ر به شارۆچکه‌ی حاجیاواو له کاتی سه‌رقاڵبوون به وانه‌گووتنه‌وه‌ی قورئان مامۆستا (مه‌لا صدیق خۆشناو) پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگه‌وتیان رفاندووه، لێره‌وه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی و بێزاری خۆمان له‌م هه‌ڵسوکه‌وته، که به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پیرۆزی مه‌قامی مزگه‌وت و پێگه‌و مه‌قامی مامۆستایانی ئایینی نایێته‌وه، به هه‌نگاوێکیی تری مه‌ترسیداری ده‌زانین بۆ بێڕێزیکردن به‌رامبه‌ر پێگه‌ی ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تی مامۆستایانی ئایینی، که به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌که زنجیره رووداوێکی له‌م شێوه‌یه له کوردستان روو ده‌ده‌ن و هیچ پڕه‌نسیپێکی یاسایی وکۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی تێدا ره‌چاو نه‌کراوه، به‌تایبه‌تی ئه‌م رووداوه دوای راسپارده‌کانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دێت به‌وه‌ی هه‌ر لێپێچینه‌وه‌یه‌ك ده‌بێ له رێگه‌ی وه‌زاره‌ته‌وه بێت، که‌چی ئه‌وقافی رانییه پاکانه‌ی مامۆستا ده‌کات و بێ ئاگایی خۆشیان له‌م کاره راده‌گه‌ینن، بۆیه داوا له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که ده‌که‌ین به زووترین کات روونکردنه‌وه له‌سه‌ر رفاندنی مامۆستای ناوبراو بده‌ن و، وه‌ڵامی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌زایی و نیگه‌رانیانه‌ش بده‌نه‌وه که له ناو ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی نوێژخوێنانی مزگه‌وت و مامۆستایانی ده‌ڤه‌ره‌که دروستیان کردووه.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
21/3/2017