جه‌ژنی ره‌مه‌زانتان پیرۆز بێت
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له ته‌واوی موسڵمانانی جیهان و کوردستان ده‌که‌ین، خوای گه‌وره تاعه‌ت و عیباده‌تی هه‌موو لایه‌ك قبوڵ بکات و ده‌پاڕێینه‌وه مایه‌ی خێر‌و خۆشی بێت بۆ هه‌موو لایه‌ك.
هه‌ر لێره‌شه‌وه پیرۆزباییه‌کی گه‌رم ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژانی کوردستان ده‌که‌ین که به گوڕ‌و تینێکی زۆره‌وه له خزمه‌ت موسڵمانانی کوردستان بوون.
بێگومان ره‌مه‌زان هه‌ڵگری په‌یامی ئاشتی و ته‌بایی و لێبووردنه، هیوادارین ئه‌م یاده پیرۆزه ببێته ده‌رفه‌تێکی زێڕین بۆ ئه‌وه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به گیانی ته‌بایی و برایه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌ك بکه‌ن و کۆتایی به ململانێ سه‌قه‌ته‌کانیان بێنن، که هیچ خۆشییه‌کی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه، به‌ڵکو پێکه‌وه به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی برۆین و کۆتایی به نه‌هامه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و ئابووریه‌کان بێت و ئاشتی باڵ به‌سه‌ر وڵات و بکێشیت و سه‌رجه‌م پێکاته ئایینی و مه‌زه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی کوردستان برایانه‌و سه‌ربه‌رزانه ده‌ژیاین.
دووباره له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
29 ره‌مه‌زانی 1438
25/6/2017