به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ته‌واوی مسوڵمانانی جیهان و كوردستان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی زانایانی ئایینی و حاجییه به‌رێزه‌كانی ماڵی خوا‌و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ین.
بێگومان دیارترین مانا‌و چه‌مكه‌كانی جه‌ژنی قوربان بریتییه له قوربانیدان له پێناوی مرۆڤایه‌تی، بۆیه هوادارین ئه‌م رۆژه پیرۆزه هانده‌رێكی باش بێت بۆ خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌تایبه‌تی بۆ ئاشتبوونه‌وه‌و قوربانیدان به به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سكه‌كان له پێناوی ئامانجی گه‌وره‌و مه‌زنتر، بۆ ئه‌وه‌ی نێو ماڵی كوردستان به‌ره‌و ته‌بایی و برایه‌تی و دادگه‌ری بڕوات، كۆتایی به كێشه‌و ئاریشه‌كان بهێندرێت و ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان به‌ره‌و باشتر بچێت، دواجار هه‌موومان پێكه‌وه به‌ره‌و ئاواتی له مێژینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕۆین، خواستی هه‌میشه‌یی گه‌له‌كه‌مان له سه‌ربه‌خۆیی و شكۆمه‌ندی بێته‌دی.
دووباره جه‌ژنی هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت، خوای گه‌وره حاجی حاجیه‌كانی ماڵی خوا‌و قوربانی و خێر‌و چاكه‌ی هه‌موو لایه‌ك قبوڵ بكات.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
9 ذی الحجة/ 1438
31/8/2017