به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هه‌ڵمه‌تی پاكتاوی ده‌وڵه‌تی میانمار دژی رۆهینگا مسوڵمانه‌كان ده‌ستی پێكردۆته‌وه، كه وێڕای كوشتن و وێرانكردن ده‌یان هه‌زار كه‌سیشیان لێ ئاواره بوونه، لێره‌وه وێڕای هاوسۆزیمان بۆ مسوڵمانانی ئه‌م وڵاته، له هه‌مان كاتدا به تووندی ئیدانه‌ی ئه‌م كاره دڕنده‌و نامرۆڤانه ده‌كه‌ین، ته‌واو نیگه‌رانیشین له بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
لێره‌وه داوا له مامۆستایانی ئایینی و وتاربێژانی كوردستان ده‌كه‌ین له وتاری هه‌ینی رۆژی (8/9/2017) ده‌نگی نزا‌و پاڕانه‌وه‌كانیان به‌رز بكه‌نه‌وه‌و به هه‌ستێكی پڕ له مه‌سئولیه‌ت تیشك بخه‌نه سه‌ر ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ی مسوڵمانانی بۆرما، به‌تایبه‌تی گه‌لی كورد له هه‌موو گه‌لانی تری دونیا چاكتر له ئازاری گه‌لانی ژێرده‌سته‌و لێقه‌وماو تێده‌گات، ئه‌مه‌ش مانای وایه هیچ ئازار‌و ناخۆشییه‌ك هێنده‌ی ژێرده‌سته‌یی و زوڵم سته‌م به ئازار نییه، هیچ نیعمه‌تێكیش هێنده‌ی نیعمه‌تی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی به‌چێژ نییه، به‌و هیوایه‌ی ئه‌م رووداوه زیاتر هانمان بدات تا به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی بڕۆین و به هه‌موو هێزو توانامانه‌وه به‌ره‌و ریفراندۆم بچین و به (به‌ڵێ) ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر گه‌لی كوردستان تووشی هه‌مان ئه‌و ناخۆشیانه نه‌بێته‌وه كه دووچاری مسوڵمانانی بۆرما بۆته‌وه‌و مێژووی گه‌له‌كه‌شمان پڕه له نه‌خۆشی هاوشێوه.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
7/9/2017