یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   د.عومەر مرۆ: ئیسلام رێنمایی پێویست و تەواوی بۆ پرۆسەی هاوسەرگیری دیاری کردووە    *****    *****   د.عرفان رشيد: ئاڵای کوردستان جێگەی شانازی تەواوی کورد بووەو بزوێنەری هەستی نیشتمانپەروەری بووە    *****    *****   بەهۆی لەدەستدانی چوار ئەندامی خێزانەکەی یەکێتی زانایان هاوخەمی بۆ مامۆستا مەلا حسێن چەڵتوکی دەردەبڕێت    *****    *****   بە بەشداری یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە پرسی هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەرێوەدەچێت    *****    *****   لە رۆژی ئاڵادا مەراسیمێکی تایبەت بۆ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە شاری هەولێر بەرێوە دەچێت    *****    *****   لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرپرسی لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا ئەحمەدی ناوەزینان کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان مزگەوتی حاجی ئیبڕاھیم مەنتک لە شاری هەولێر کرایەوە    *****    *****   شاندێکی زانایانی تورکیاو یەمەن و مەغریب لە ئەکادیمیای جیهانی زانایانی تەسەوف سەردانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   لقی دهۆکی یەکێتی زانایان پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر بۆ پتر لە 110 زانای ئایینی ساز دەکات    *****    *****   دکتۆر عەباس شومان ئەمینداری گشتی دەستەی گەورە زانایانی ئەزهەر: "بە تەئکید رۆڵی زانایانی کوردستان رۆڵێکی گرنگ و ئەرێنیە و لە ئاستێکی باشی پێشکەوتن و زانستی هەنگاو دەنێن "    *****    *****   بەرپرسی راگەیاندنی یەکێتی زانایان بەشداری پانێڵێکی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات   
جارێكى تر عه‌قه‌ڵێه‌تى هه‌ندێك له‌ -به‌ناو- زانا شۆڤێنيه‌كانى عه‌ره‌ب به‌دياركه‌وت
به‌رواری دابه‌زاندن: 24/09/2017 : 14:18:41
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ناوى خواى گه‌وره‌ و میهره‌بان

رۆژى 23/9/2017 ، لێژنه‌ى حوكه‌ماى ئه‌هلى  سوننه‌ى سه‌ر به‌ خانه‌ى فه‌تواى عێراقى  به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركردووه‌ دژى بریارى ئه‌نجامدانى گشتپرسی له‌هه‌رێمى كوردستان ، كه‌ تێیدا خوێن و گیان و ماڵ و ناموسى و كه‌ڕامه‌تى هاوڵاتیانى كوردستان حه‌ڵاڵ ده‌كات و فه‌تواى ده‌ست رێژیكردن ده‌ركات بۆ سوپای عێرق و حه‌شدى شه‌عبی به‌وه‌ى هه‌رچى له‌ده‌ستیان دێت له‌ هه‌نگاوى سیاسی و سه‌ربازى بگرنه‌ به‌ر .

 ئێمه‌ له‌ كاتێكدا به‌ناوى سه‌رجه‌م زانایانى ئاینى ئیسلامى كوردستان ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتیشدا توشى شۆك بوین چۆن خه‌ڵكێك خۆى به‌ موسڵمان و زانا و حه‌كیم ده‌زانن كه‌چى گه‌لى كوردستان له‌ كه‌مترین مافی سه‌ره‌تایی بێ به‌ش ده‌كه‌ن كه‌ گوزارشتكردن له‌ ڕاو سه‌رنجی خۆیان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدا ئاینى ئیسلام مافى ڕاده‌ربڕینی داوه‌ به‌ هه‌موو كه‌سێك به‌ پیاو ژنه‌وه‌ ، موسڵمان و ناموسڵمانه‌وه‌ ، كه‌چى ئه‌وانه‌ تا ئه‌وه‌ى ئه‌و كه‌مه‌ مافه‌ش به‌ گه‌لى كوردستان  به‌ ڕه‌وا نابینن و به‌م كاره‌شیان عه‌قلى ئه‌م حه‌كیمانه‌ى سوننه‌ى وه‌ك دواكه‌وتوترین ئه‌قلیه‌ت وێناى كه‌ن، و ئاینى ئیسلامى پێ ناشیرین ده‌كه‌ن، و ئیسلام وه‌كو دیكتاتۆریه‌تترین رێباز پیشان ده‌ده‌ن ، له‌ كاتێكدا ئیسلام ئاینى ره‌حمه‌ت و برایه‌تى و ئازادى ڕاده‌ربڕینه‌ . دڵنیا ین ئه‌گه‌ر چاوێكیان به‌ ده‌قه‌كانى قورئانى پیرۆز و سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوا بخشاندبا ده‌یانزانى ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان ته‌واو دژى بنه‌ماكانى ئاینى پیرۆزى ئیسلامه‌.

به‌ڵام له‌لایه‌كى دیكه‌ بۆ ئێمه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو كه‌سانێك هه‌بن فتواى له‌و شێوه‌یه‌ ده‌ربكه‌ن ، به‌ تایبه‌تى مێژووى عێراق شاهێده‌ كه‌ هه‌میشه‌ كه‌سانێكى شۆڤێنى خۆپه‌رست له‌عێراقدا به‌رگى ئایینی یان داوه‌ته‌ كاره‌ مرۆڤكوژه‌كان و بۆیان شه‌رعاندون، ئه‌وانه‌ هه‌مان ئه‌قلى به‌عسه‌ كه‌ گیان و خوێن و دین و ناموسى كوردستان حه‌ڵال كردووه‌ ، ده‌ره‌نجام قاتى و قوڕى كورد كوژى لێكه‌وته‌وه‌ .

له‌ كۆتاییدا رشتنى خوێنى هه‌ر كورد و ئیراقیه‌ك ئۆباڵه‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆى ئه‌و فتوایانه‌یه‌ ، میژوو تۆمارى ده‌كات چۆن كۆمه‌ڵه‌ كه‌سێكى شۆڤێنى له‌به‌رگى ئاینى گڕیان به‌ردایه‌ خوێنى عێراقییه‌كان و بوونه‌ مایه‌ى فتنه‌ و كوشت و كوشتارى ناو موسڵمانان و له‌برى خێر بوونه‌ مایه‌ى فیتنه‌ و لاپه‌ڕَه‌یه‌كى ڕه‌شیان له‌ مێژووى خۆیان تۆمار كرد .