به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
مسوڵمانانی به‌ڕێز
هاونیشتیمانیانی ئازیز
ئه‌مڕۆ ده‌چینه ناو یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1439، كه رۆژی پێنجه‌شه‌مه (30/11/2017) ده‌كاته رۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌رو سه‌ردارمان (محمد المصطفی) دروودی خوای له‌سه‌ر بێت، به‌م بۆنه‌وه‌ی پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌تی ئه‌وپه‌ڕی خۆشه‌ویستیی و پیرۆزبایی پێشكه‌شی مسوڵمانانی جیهان به گشتیی و كوردستانیان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
بێگومان ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌م مانگه پیرۆزه خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ونه جۆش و خڕۆش و خۆشه‌ویستییه‌كی زۆر بۆ له‌دایكبوونی ئه‌م پێغه‌مبه‌ره نازداره، به‌تایبه‌تی رۆژی له‌دایكبوونی وه‌ك جه‌ژنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوازه دێته به‌رچاو، ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ستی ناسكی ئه‌م خه‌ڵكه ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌رامبه‌ر تێگه‌یشتنیان له رێباز‌و دینی ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌و هه‌وڵده‌ده‌ن له ئاكارو كرده‌وه‌كانیان ره‌نگبداته‌وه.
به‌ڕێزان: هه‌موومان ده‌زانین كه كوردستان ئه‌مڕۆ به قۆناخێكی سه‌خت و دژوار تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویستیمان به په‌یامی پێغه‌مبه‌ر هه‌یه له قوڵكردنه‌وه‌ی ره‌وشت و ئاكاره جوانه‌كانی وه‌ك به‌خۆداچوونه‌وه‌و لێبووردن و ئاشتبوونه‌وه‌و دڵسۆزی و قوربانیدان له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی تازه، كه هه‌موو رق و كینه‌و ناكۆكییه‌ك وه‌لاوه بنێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی پڕ خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی و دادپه‌روه‌ری بكه‌ینه‌وه، ئه‌مه باشترین وه‌فاداریه بۆ پێغه‌مبه‌رو چاكترین تێگه‌یشتنه له ژیاننامه‌و سه‌رگوزه‌شته‌ی ژیانی.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
1/ربیع الأول/ 1439
19/11/2017