به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌بۆنه‌وه‌ی ساڵیادی له‌دایکبوونی گه‌وره‌و سه‌رداری مرۆڤایهتیو سه‌رقافڵه‌ی لێبووردهییو خۆشه‌ویستی، موحه‌مه‌دی پێغه‌مبه‌ری خوا درودی خوای له‌سه‌ر بێت پیرۆزباییه‌کی گه‌رم له‌سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان به گشتی‌و مسوڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌ین.
بێگومان یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌روه‌ره مه‌زنه پێش هه‌موو شتێك گۆڕینی ئاکاره خراپه‌کانه بۆ چاکه‌و به‌رده‌وامبوونه له کاره باشهکانو په‌روه‌رده‌کردنی رۆڵه‌کانمان له‌سه‌ر ره‌وشتی به‌رزی پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ر له رێزگرتن‌و به‌باشی ئه‌نجامدانی کارهکانو دوورکه‌وتنه‌وه له خیانهتو ده‌ستبردنی به ناهه‌ق بۆ ماڵی گشتی‌و تایبه‌ت، هه‌روه‌ها قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی برایهتیو تهباییو خۆشه‌ویستی.
به‌ڕێزان نابێ له بیرمان بچێت که له قۆناغی مادی ئێستادا، ده‌ستگرتن به رێبازی پێغه‌مبه‌رو راگرتنی هاوسه‌نگی له نێوان ماده‌و رۆح، پێکه‌وه‌گرێدانی دونیا‌و ئاخیره‌ت کاری هه‌ره له‌پێشینه‌ی هه‌موو لایه‌کمانه، بهیاتبهتی زانایانی ئایینی‌و بانگخوازان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئارامی ده‌روونی له ناخی تاکه‌کانمان قوڵتر بکه‌ینه‌وه.
دووباره ئه‌م یاده له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت‌و به هیوای قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتری خۆشه‌ویستی ئه‌و سهرهوهرهمان له ناخ‌و دڵی هه‌موومان.
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
19/11/2018