بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
به‌بۆنه‌ی هاتنەوەی سەری ساڵی کۆچی (1442) پیرۆزبایی گەرممان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و مسوڵمانانی كوردستان ده‌كه‌ین، به‌و ئومێده‌ی ساڵی تازه پاڵنه‌رێكی به‌هێز بێت بۆ به‌خۆداچوونه‌وه‌و كۆچكردن له كه‌م و كورتییهكانهوه به‌ره‌و چاكسازی و كاری باش و بۆ خوا ژیان.
کۆچ لە میژووی موسڵمانان وەرچەرخانێکی گەورەو هێمای رزگاربوون له زوڵم و قۆناغێكی نوێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و ئیدارەدان و ده‌ركردنی ده‌ستوورو یاسا‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی بوو، بۆ یه‌كه‌مجار له ده‌ستوورێكی نووسراودا ئه‌رك و مافی هه‌موو پێكهاته جیاوازه‌كان دیاریكران، له هه‌مان كاتدا بناغه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌ك بوو له‌سه‌ر بنه‌مای دادپەروەری و دڵسۆزی و برایه‌تی و راستگۆیی و هه‌ماهه‌نگی، مانا‌و دەلالەتەکانی کۆچ وەک قوتابخانەیەکی مەزنی هەڵسانەوەو ئومێدی سەرکەوتن ئەوەمان پێ دەڵێت، کە نابێ هیچ کات رەشبین و نا‌ئومێد بین، بەڵکو بە پشت بەست بەخواو گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان هەمیشە مەشخەڵی سەرکەوتن نزیکە، نەخاسمە لەو دۆخەی ئێستا کە مرۆڤایەتی بەگشتی و گەلەکەمان بەتایبەتی گیرۆدەی ئەو پەتاو نەخۆشیەی ڤایرۆسی (کۆرۆنا)و دۆخێکی سەختی ئابووری و ژیان وگوزەران بووە، هیوامان وایە بە خۆپارێزی و هیممەت بەرزی هەموو لایەک ئەم دۆخەش تێپەڕ دەبێت، لەهەمان کات داوا لە لایەنە کوردستانیەکان دەکەین بە گیانی دڵسۆزانە لەپێناو کیان و نەتەوەو نیشتمان هەنگاوی جددی و کردەیی بهاوێژن و لەمەینەت و ماندووێتی خەڵک کەمبکەنەوە.
هەروەک ده‌خوازین ئه‌م یاده ته‌نیا وه‌ك رووداوێكی مێژوویی به‌سه‌رمان تێپه‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵكو ببێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له هه‌موو كهمو كورتیه‌كان و رۆیشتن به‌ره‌و لوتكه‌ی ژیاندۆستی. جارێکی تر پیرۆزبایی لەهەموو لایەک دەکەین.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
19ی8ی2020
هەولێر- کوردستان