))بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ((
(لَقَدْ مَنَّ اللَّهُ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ إِذْ بَعَثَ فِيهِمْ رَسُولًا مِنْ أَنْفُسِهِمْ يَتْلُو عَلَيْهِمْ آَيَاتِهِ وَيُزَكِّيهِمْ وَيُعَلِّمُهُمُ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَإِنْ كَانُوا مِنْ قَبْلُ لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ) سورة آل عمران:164
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی مانگی مه‌ولووددا، له‌ناخی دڵمانه‌وه پیرۆزبایی گه‌رممان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و كوردستانیان به تایبه‌تی ده‌كه‌ین، هه‌زاران درودو سڵاویش بۆ گیانی پاكی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌نێرین، كه بووه مایه‌ی ره‌حمه‌ت بۆ هه‌موو دونیا‌و مرۆڤایه‌تی به‌گشتی.
ئه‌م یاده بۆ جیهان‌و به‌تایبه‌ت گه‌لی كورد پێگه‌و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ئه‌م مانگه خه‌ڵك به‌جۆش‌و خرۆشه‌وه، به‌خێرو ئاهه‌نگ‌و خوێندنه‌وه‌ی مه‌ولود‌و سه‌ڵه‌وات، پێشوازی یادی مه‌ولودی پێغه‌مبه‌ر(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه به‌ڵگه‌ی وه‌فاداری‌و پابه‌ندی‌و سۆزی پڕ له خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی كوردی موسڵمانه به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (درودی خوای له‌سه‌ر بێت).
به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ناتواندرێ به‌شێوه‌ی مەراسیم‌و وه‌ك ساڵانی رابردوو ئه‌م یاده بكرێته‌وه، به‌ڵام دڵنیاین ئه‌م يادكردنه گه‌وره‌یی‌و خۆشه‌ویستی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) له‌ناو دڵی موسڵمانان به‌رزترو گه‌وره‌تر ده‌كات.
هه‌ر لێره‌شه‌وه به‌پێویستی ده‌زانین رابگه‌ينین، كه هه‌موو جۆره سوكایه‌تی‌و كردارێكی بێ رێزی به‌رامبه‌ر سەرجەم پێغه‌مبه‌ران(درودی خوايان له‌سه‌ر بێت) بەگشتی و پێغەمبەری خۆشەویستمان بە تایبەتی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كه‌ین، پێمان وایه ئه‌و جۆره هه‌نگاوانه پێچه‌وانه‌ی به‌ها ئایینی‌و ئه‌خلاقی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و یاسا نێوه‌ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌و له‌خزمه‌تی پرۆسه‌ی ئاشتی جیهانی‌و سه‌قامگیری گه‌لان‌و پێكه‌وه‌ژیان نیه‌و كاردانه‌وه‌ی خراپ‌و توندڕه‌وی جۆراوجۆر به‌دوای خۆیدا دێنێت.
هاوكات هیوادارین له‌گه‌ڵ ئه‌و یاده پيرۆزەدا لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبده‌ینه‌وه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئینسانی بایه‌خی زیاتر‌و هه‌نگاوی باشتر به‌ره‌و نزیكبوونه‌وه له جێبه‌جێ كردنی فه‌رمایشته‌كانی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) بده‌ین‌و ئاكارو ره‌وشته به‌رزه‌كانی له‌هه‌ڵسوكه‌وتی خۆمان به‌رجه‌سته بكه‌ین، گرنگه زانستیانه‌و زیاتر په‌یامه‌كانی ئه‌و زاته بۆ خه‌ڵك شیبكه‌ینه‌وه‌و لێبورده‌یی‌و مه‌رحه‌مه‌ت‌و به‌خشنده‌یی ئیسلام‌و پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) پیشان بده‌ین.
جارێكی تر ئه‌و یاده به‌رز راده‌گرین‌و پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان به‌گشتی‌و زانایانی ئایینی به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین‌و، ئومیده‌وارین خوای گه‌وره ئه‌م یاده بكاته مایه‌ی خێر‌و نه‌مانی نه‌خۆشی‌و ناخۆشی له‌سه‌ر موسلمانان و مرۆڤایه‌تی به تایبەت كوردستانی خۆشه‌ویستمان.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
11ى ره بيعى یه‌كه مى 1442 كۆچى
28/تشرينى یه‌كه‌مى 2020 زاينى