بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان جەژنە پیرۆزە لە موسڵمانان دەکات و پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بهناوی خوای بهخشندهی میهرهبان
(وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّها مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ)
بهبۆنهی هاتنهوهی جهژنی پیرۆزی رهمهزان پیرۆزباییهکی گهرم له تهواوی موسڵمانانی کوردستان دهکهین، بەتایبەت زانایانی ئایینی کە بەدڵسۆزی و هەستی بەرپرسیارێتی لەخزمەتی مزگەوت و موسڵمانان بوون، له خوای گهوره داواکارین رۆژو و خواپهرستی نزاو خێری ههموو لایهك قبوڵ بکات و، ئهم جهژنه ببێته جهژنی ئاشتی تهبایی و برایهتی و نەمانی نەخۆشی.
بێگومان جەژن دروشمێکی گەورەو دەرفەتێکی تایبەتە بۆ تازەکردنەوەی هەستی برایەتی و لێبوردن و پەیوەندی کۆمەڵایەتی و گەردەن ئازایی و بەسەرکردنەوەی خزم و دۆستان، بەڵام لەبەر ئەوەی لە دۆخی نەخوازراوی کۆرۆنا داین، هیوادارین هاوڵاتیان لەگەڵ جەژن و جەژنانە رەچاوی سەلامەتی یەکتر بکەن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن.
بەدەرفەتی دەزانین داوا لە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بکەین، کە بەگیانی بەرپرسیارێتی، ئەم جەژنە بکەنە هەوێنی لێکنزیکی و تەبایی و چارەسەری کێشەو ئاریشەو، وەلانانی بەرژەوەندییە تەسکەکان و ململانی ناتەندروست.
هەر لێرەشەوە سوپاس بۆ سەرجەم موسڵمانان لە پابەندیان بە رێنماییەکان، سوپاس بۆ هێزەکانی ناوخۆو پێشمەرگە لە پاراستن و چاودێری رەوشی ئەمنی هاوڵاتیان و کوردستان، سوپاس بۆ کارمەندانی تەندروستی کە ماندوونەناسانە لەخزمەتی سەلامەتی هاوڵاتیان بوونە، سوپاس بۆ دەزگاکانی راگەیاندن بەگشتی کە لە گواستنەوەی پەیامی زانایان و بەرنامەی ئایینی رۆڵی ئیجابیان بینی، سوپاس بۆ دەزگاو کەسایەتیە خێرخوازەکان کە هاوکارو پشتیوانی خەڵکی پێویست و هەژار بوون.
دووباره جهژنی ههموو لایهکتان پیرۆز بێت و خوای گەروە تاعەت و نوێژو رۆژووی هەموو لایەک قەبوڵ بفەرموێت و ئەم نەخۆشی و ناخۆشیە لەسەر هەمووان هەڵبگرێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
12ی5ی2021
30ی رەمەزانی 1442ک