به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به بۆنه‌ی 51 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
((وَأَطِيعُوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَلَا تَنَازَعُوا فَتَفْشَلُوا وَتَذْهَبَ رِيحُكُمْ وَاصْبِرُوا إِنَّ اللَّهَ مَعَ الصَّابِرِينَ )) الأنفال:46.
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و 51 ساڵ خزمەت و تێکۆشان لەمەیدانی ئایینی و بزاڤی نەتەوەیی، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی گەلی کورد‌و ته‌واوی زانایانی به‌ڕێزی ئایینی ده‌كه‌ین.
یه‌كێتی زانایان وه‌ك رێكخراوێكی پیشه‌یی له 21/9/1970 له‌هه‌ل و مه‌رجێكی تایبه‌ت و له پێناو خزمه‌تی ئیسلام و دۆزی ره‌وای گه‌لەکەمان و خزمه‌تی زانایانی ئایینی و کۆکردنەوەیان لەدەوری یەک رێکخراودا له شارۆچكه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی، له‌ژێر ئاڵای كوردستان و له‌سه‌ر راسپارده‌و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌ركرده‌ی نه‌ته‌وه‌یی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرا.
له‌م ساڵیاده رايده‌گه‌یه‌نین بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه پیشه‌یی و ئایینی و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی رێكخراوه‌كه‌ی بۆ دامه‌زراوه بەردەوام دەبین و، به هه‌موو توانا‌و هه‌وڵێك له خزمه‌تی کۆمەڵگەی کوردستانی و زانایانی به‌ڕێزی ئایینی‌و داكۆكی له مافه‌كانیان‌و به‌رپرسیارێتی قۆناغه‌كه‌و، پارێزه‌رو داکۆکیکاری ئیسلام و كاری پیشه‌یی خۆمان دەبین
شانازیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ یەکێتی زانایان كه وەک چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌و سه‌كۆی رۆڵ و كاریگه‌ری‌و پێگه‌ی مه‌لاو زانایانی ئایینی له كوردستان، به‌رده‌وام له‌خزمه‌ت په‌یامی جوانی ئیسلام‌و رێبازي كوردایه‌تی‌و نیشتمانپه‌روه‌ری و به‌ره‌و پێشبردنی كوردستان‌و ئه‌زموونه‌كه‌ی دابووەو رۆڵی کاریگەری گێڕاوەو بە شێوازی پیشەییانە پەیامی خۆی لەبواری چاکسازی و دۆزینەوەی چارەسەر گەیاندووە، بۆیە لێرەشەوە خوازیارین حکومەتی هەرێم خێراتر‌و شمولیتر کار لەسەر هەنگاوەکانی پرۆژەی چاکسازی و رێکخستنەوەی داهات و خەرجیەکان بکات و ئاوڕی جدیتر لە گوزەرانی هاوڵاتیان بەگشتی و زانایانی ئایینی بەتایبەتی بداتەوەو، پاڵپشتی زانایان بێت لە پاراستنی ئایین و عەقیدەو سنوور‌و بەها ئایینی و کۆمەڵایەتی و ئەخلاقیەکانی کۆمەڵگەی کوردی و رەوشی دینداری لەهەرێم.
وێڕای شانازی كردنمان به‌م یاده‌و خۆشحاڵیمان بەوەی کە تا ئاستێکی زۆر توانیومانە بە ئەرکی سەر شانمان هەڵبستین، رۆڵی زانایان له رابردوو و ئێستادا بۆ خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌كانیان و هەروەها رۆڵی فەتوا لەسەر هەردوو ئاستی ئایینپەروەری و نەتەوەیی له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان به‌رز ده‌رنرخێنین، کە رۆڵی گرنگیان هه‌بووه له ئاراستەکردنی کۆمەڵگەو به‌ره‌و پێشبردنی یه‌كێتی زانایان‌و هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی میانڕه‌وی‌و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی و پاڵپشتی هه‌ڵوێست‌و هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كان، هەروەک درورد بۆ گیانی سەرجەم زانایانی کۆچکردوو بەتایبەت ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەفاتیان کردووە دەنێرین.
هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی یه‌كێتی زانایان له‌واده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق نزیك دەبینه‌وه، كه ئومێدمان وایه ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌باشترین شێوه بەڕێوە بچێت‌و، كوردستان به‌ره‌و ئایینده‌یه‌كی گه‌شتر‌و پڕ ئومێدتر به‌رێت، لەو چوارچێوەدا دڵنیاین مامۆستایانی ئایینی له ئه‌نجامی خه‌مخۆریان بۆ ئایین‌و گه‌ل‌و وڵاته‌كه‌یان له وتار‌و هه‌ڵوێسته‌كانیان به وردی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی یه‌كریزی‌و ته‌بایی لایەنە سیاسیەکان و نێو ماڵی كورد‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و رێزگرتنی نێو كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌نه‌وه.
دووباره ئه‌م یاده له هه‌موو لایه‌ك پیرۆز ده‌كه‌ین و، به هیوای ئایینده‌یه‌كی گه‌ش‌و پڕ له ئاشتی و برایه‌تی بۆ كورد‌و كوردستان، خوای گەورە پشتیوانی هەمووان بێت و ئەم پەتاو نەخۆشیەش بەکۆتا بێت.
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20ی9ی2021