بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
((يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُتِبَ عَلَيْكُمُ الصِّيَامُ كَمَا كُتِبَ عَلَى الَّذِينَ مِنْ قَبْلِكُمْ لَعَلَّكُمْ تَتَّقُونَ)) البقرة: ۱۸۳
لەگەڵ هاتنهوهی مانگی پیرۆزی رهمهزان، پڕ بهدڵ پیرۆزبایی خۆمان ئاراستهی سهرجهم موسڵمانان بهگشتیو خهڵكی كوردستان به تایبهتی دهكهین.
مانگی پیرۆزی رەمەزان وەک دەرفەتێک بۆ خواپەرستی و نزاو لێبوردەیی و پاکبوونەوەو ئەنجامدانی کارو هەنگاوی خێرو چاکە، وە زیادبوونی ئیمان و پاکبوونەوەی دەروون و دووبارە داڕشتنەوەی رەفتارو رەوشت و بەها باڵاکان و، بهرجهستهبوونی دروشمه ئایینیهكان لهناو كۆمهڵگهدا، کە گرنگە بە ورەو هەستێکی بەرزی ئیمانی پێشوازی ئەم مانگە بکەین، وە لەسەر بنەمای ئیمان و ئیسڵاح و پەروەردەی دەروونی پەیوەندیمان لەگەڵ خواو خەڵک و خودی خۆمان نوێبکەینەوەو بە نیەتپاکی و هەستێکی بەرزی ئیمانی لێی بڕوانین.
بەهیواین حکومەت و لایەنی پەیوەندیدار؛ تایبەتمەندی ئەم مانگە لەبەر چاو بگرن، له رێزگرتن و چاودێری بازاڕو ئیستغلال نەکردنی ئەم مانگە بۆ بازرگانی و گرانکردنی کاڵاکان، هەروەها دەزگاکانی راگەیاندن رەچاوی هەستی موسڵمانان بکەن و گیانی ئیسلامپەروەری و نیشتماندۆستی پەرە پێ بدەن. وەک هەمیشەش چاوەڕوانیمان هەیە لە مامۆستایانی بەرێزی ئایینی ئەرک و خزمەتێکی شایستە بەرامبەر مزگەوت و موسڵمانان بنوێنن و کوردستان لە نزای خێر بێ بەش نەکەن.
دووبارە پیرۆزبایی لهگشت لایهك دهكهینو، ئومێدهوارین مانگی رهمهزان ببێته مایهی خێرو خۆشی بۆ تێكڕای موسڵمانان بهگشتیو كوردستانیان بهتایبهتی.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
10ی ئــادارى 2024 زايــــنى
29ی شەعبانی 1445 هیجری