قال تعالی: { فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ } (سوره النحل: 43)
الحمد لله، والصلاه والسلام علی سیدنا محمد رسول الله، وعلی ێله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
نوسراوتان له به‌رواری 21/4/2021 سه‌باره‌ت به مامه‌ڵه‌ی هاوبه‌شی كردن له موڵكداری كردنی زه‌وی و ئۆتۆمۆبیل به قیست ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی ئاسایی خۆیدا له به‌رواری 18 /5/ 2021 دوای لێكۆڵینه‌و ورد بوونه‌وه له‌م بابه‌ته‌و خوێندنه‌وه‌ی خاڵه‌كانی گرێبه‌سته‌كه كه هاوپیچ كرابوو هه‌روه‌ها گوێگرتن له لێدوانی خوایان له نوسینگه‌ی سه‌ره‌كی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌ت ئه‌نجومه‌ن گه‌یشته ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی خواره‌وه:
ئه‌م مامه‌ڵه‌یه نادروسته له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه:
1- له‌م مامه‌ڵه‌یه‌دا ڕێژه‌ی ئه‌و ڕسوماته دیاری نه‌كراوه كه لایه‌نی دووهه‌م (هاوڵاتی) پێویسته له ئه‌ستۆی بگرێت، ئه‌مه‌ش نادیاریی و (غرر) ی تیادایه و پێغه‌مبه‌رمان درودی خوای لێ بێت ڕێگری كردووه له نادیاری له مامه‌ڵه‌كاندا، وه‌ك ده فه‌رموێ: (نَهی رَسولُ اللهِ عَن الغَرَر) أخرجه مسلم من حدیث أبی هریرة برقم (1513).
2- له خاڵی(5-2) ی گریبهستهكهدا هاتووه كه لایه‌نی دووهه‌م (هاوڵاتی) قیسته‌كانی له هه‌ژمارێكی بانكیدا داده‌نێت به بێ ئه‌وه‌ی دیار بكرێت كه له‌چ بانكێك داده‌نرێت و ئایا سسته‌مه‌كه‌ی ڕیبه‌وییه یان نا.
3- له خاڵی (6-2) دا هاتووه ئه‌گه‌ر لایه‌نی دووهه‌م له ماوه‌ی ساڵێكدا سێ قیستی نه‌دا به‌بێ هۆكاریكی دروست ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ گرێبه‌سته‌كه به هه‌ڵوه‌شاوه هه‌ژمار ده‌كرێت.. وه بۆیشی نییه داوای ئه‌و و ڕسومات و قیستانه‌ی بكاته‌وه كه پێشتر داویه‌تی ، ئه‌م مه‌رجه‌ش پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ گرێبه‌ستی شه‌رعی و خواردنی ماڵی خه‌ڵكه به به‌تاڵ و بێ به‌رامبه‌ر، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَلَا تَأْكُلُوا أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ] (سورة البقرة : 188). وه به‌هه‌مان شێوه له خاڵی (9) شدا هه‌مان نادروستی دوباره بووه‌ته‌و له‌گه‌ڵ پابهندكردی لایه‌نی دووهه‌م به له‌ئه‌ستۆ گرتنی ته‌واوی ڕێكاره یاساییه‌كانی تێچووه یاساییه‌كان .
4- له خاڵی (17) دا هاتووه كه لایه‌نی دووهه‌م ڕیكاره‌كانی دڵنیایی (تأمین) له ئه‌ستۆ ده‌گرێت ئه‌مه له كاتێكا كه دڵنیای بازرگانی له شه‌ریعه‌تدا دروست نییه وه‌ك له فه‌توامان ژماره (12/2019) ڕوون كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مانه‌و كۆمه‌ڵێكی دیكه له تێبینی شه‌رعی له كۆی گرێبه‌سته‌كه دا به‌دیده‌كرێت و ڕێگه‌چاره‌ش بۆ به شه‌رعی بوونی ئه‌م جۆره مامه‌ڵانه ئه‌مه‌یه:
1- هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه له گرێبه‌سته‌كه لابچێت.
2- گرێبه‌سته‌كه بگۆردرێت به گرێبه‌ستی مورابه‌حه‌ی شه‌رعی، به‌وه‌ی كه لایه‌نی یه‌كه‌م ببێته خاوه‌نی شه‌رعی و یاسایی ئه‌و خان‌و یان ئۆتۆمۆبیله و به‌شه‌رعی وه‌ریبگرێت پاشان بهزیاترو به كاش یان به قیست بیفرۆشێته‌وه به لایه‌نی دووهه‌م به مامه‌ڵه‌یه‌كی جودا وهه‌ر دولاش نرخه‌كه‌ی یه‌كه‌م و دووهه‌م ڕوون بێت له‌لایان. (بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه: مغنی المحتاج 2/476)
والله تعالی أعلم
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آله وصحبه وسلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان
5 شوال 1442ك = 18ئایار 2021ز = 26 گوڵان 2721ك