به‌ناوی خودای به‌خشینده‌ی میهره‌بان
الحمد لله والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله وعلى آ‌له وصحبه ومن والاه پاش ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێز دادگای به‌رایی سلێمانی /3 سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی سلێمانی/ ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری/ نوسراویان ئاراسته كردین به ژماره 208 / ب/ 2021 له 18/5/ 2021 دا سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی رای شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌رباره‌ی حوكمی كاری ده‌ستگرتنه‌وه‌و قاوه‌گرتنه‌وه‌و سیحر‌و جادوو كه ئایا چه‌نده دروستن؟ ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له دانیشتنی نا ئاسایی خۆیدا له به‌رواری یه‌كشه‌مه 23/5/ 2021 ئه‌م فه‌توایه‌ی لای خواره‌وه‌ی دا:
(كورته‌ی فه‌تواكه)
(به‌دكاری ده‌ستگرتنه‌وه‌و قاوه‌گرتنه‌وه‌و سیحر وجادوو و هاوشێوه‌كانیان تێكڕایان حه‌رامه‌و له گوناهه گه‌وره‌كانن و نزیكیش ده‌بنه‌وه له كوفر‌و بێ باوه‌ڕیه‌وه، ئه‌و پاره‌یه‌ش كه به‌و چه‌شنه ده‌ستده‌كه‌وێت حه‌رامه‌و(اختلاسی)ماڵی خه‌ڵكه، پێویستیشه له سه‌ر ئه‌وانه كه ئه‌نجامیان داوه ته‌وبه‌ی له سه‌ر بكه‌ن و چیتر توخنی نه‌كه‌ونه‌وه، واجبی كاربه‌ده‌ستانیشه ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و به‌دكاریانه ده‌ستگیر بكه‌ن و بیانده‌نه ده‌ست دادگا بۆ ئه‌وه‌ی سزای ره‌وایان بدرێت و ته‌عزیرو ته‌مێ بكرێن)
(درێژه‌ی فه‌تواكه)
یه‌كه‌م: حوكمی ده‌ستگرتنه‌وه‌و قاوه‌گرتنه‌وه‌و.. هاوشێوه‌كانی:
ئاشكرایه كه ئه‌و جۆره كارانه به پێی ده‌قه‌كانی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام حه‌رامن، ده‌چێته خانه‌ی (كه‌هانه)وه كه گوناهێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و واجبه موسڵمانان خۆیانیان لێ بپارێزن، هه‌ركه‌سێكیش كاری وای ئه‌نجام داوه پێویسته ده‌مه‌وده‌ست ته‌وبه‌ی له‌سه‌ر بكات، هه‌روه‌ها ده‌عوای زانینی غه‌یبی تێدایه به درۆ، كه ده‌عوایه‌كی باتیڵه‌و گوناهێكی گه‌وره‌یشه، خوای میهره‌بان ده‌فه‌رموێت: { عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا * إِلَّا مَنِ ارْتَضَى مِنْ رَسُولٍ } (سوره الجن: 26، 27).
زۆرێك فه‌رموده‌ی سه‌حیحیش هاتووه له سه‌ر حه‌رام بوونی ئه‌م كارانه و به تاوانی گه‌وره هه‌ژماركراون، چونكه ده‌چنه خانه‌ی عه‌ڕرافی و كه‌هانه‌وه، پێغه‌مبه‌رمان (درودی خودای له‌سه‌ربێت) توندترین هه‌ڕه‌شه‌ی فه‌رمووه له‌وانه‌ی كه ده‌چنه لای ئه‌وانه‌ی كه كاری خراپی عه‌رافی و كه‌هه‌نه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بڕوایان پێده‌كه‌ن، كه ئه‌مڕۆ ناو ده‌برێت به فاڵگرتنه‌وه‌و ده‌ستگرتنه‌وه‌و قاوه‌گرتنه‌وه، كه ئه‌و كه‌سانه نزیكده‌بنه‌وه له كوفر‌و بێباوه‌ڕییه‌وه ـ خودا په‌نامان بدات ـ وه‌ك ده‌فه‌رموێت: «من أتى عرّافا أو كاهنا فصدّقه فيما يقول، فقد كفر بما أنزل على محمد صلى الله عليه وسلم» أخرجه الحاكم في المستدرك(1/ 49) برقم(15) عن أبي هريرة(رضي الله عنه)، وصحّحه على شرط الشيخين وأقره الذهبي.
له ریوایه‌تێكی تردا ساحیریشی خستووه پاڵیان، عن عبدِ اللهِ بنِ مَسعودٍ(رضي الله عنه) قال: "مَن أتَى ساحِرًا أو كاهِنًا أو عَرّافًا .." السنن الكبرى للبيهقي ت التركي: (16/486) برقم (16575) ومسند أبي يعلى الموصلي: (9/280) برقم(5408)ورجاله ثقات.
له ریوایه‌تێكی تردا هاتووه كه هه‌ركه‌سێك بچێنه لای عه‌ررافێك و پرسیاری لێبكات چل شه‌و نوێژی لێوه‌رناگیرێت، وه‌ك ده‌فه‌رموێت: "مَن أتَى عَرّافًا فسأله عن شَىءٍ لَم تُقبَلْ له صَلاةٌ أربَعينَ لَيلَةً". أخرجه مسلم (2230/ 125) عن محمد بن المثنى به، وأحمد في المسند برقم (16638) عن يحيى بن سعيد به. عن صَفيَّةَ، عن بَعضِ أزواجِ النَّبي (صلى الله عليه وسلم) والبيهقي في السنن الكبرى ت التركي (16/ 494).
هه‌روه‌ها ئه‌م كاره حه‌رامه سه‌رده‌كێشێت بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی كاری به‌دره‌وشتی و له‌شفرۆشی كه تێكڕایان له گوناهه گه‌وره‌كانن و واجبی سه‌رشانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانه كه قه‌ده‌غه‌یان بكات و ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره قیزه‌وونانه ده‌كه‌ن ده‌ستگیريان بكات بیانداته دادگا و سزای ره‌وایان بدرێت. جگه له‌وه‌یش ئه‌و كاره خراپانه سه‌رده‌كێشێت بۆ به‌زایه‌دانی ماڵ و سه‌روه‌تی خه‌ڵكی به رێگه‌ی خراپ، هه‌روه‌ها گاڵته‌كردنیشه به عه‌قڵی خه‌ڵكی و سڕكردنی توانا عه‌قڵییه‌كانی مرۆڤی لێوه به‌رهه‌م دێت.
بۆیه رایده‌گه‌ێنین كه هه‌ر پاره‌یه‌ك له‌و رێگانه‌وه په‌یدا بكرێت پاره‌یه‌كی حه‌رامه‌و (اختلاسی)ماڵی خه‌ڵكه‌و سزای سه‌ختی قیامه‌تی له‌دوا دێت.
دووه‌م: حوكمی ئه‌نجامدانی سیحر و جادوو:
سیحر‌و جادوویش یه‌كێكه له گوناهه گه‌وره‌كان و كارێكی زۆر به‌دو حه‌رامه، چ ئه‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چ ئه‌وانه‌یش باوه‌ڕیان پێده‌كه‌ن و ده‌چنه لای ساحیر‌و جادووگه‌ران، چ ئه‌وانه‌یش ته‌ماشایان ده‌كه‌ن یان ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ن بۆ نمایشكردن له سه‌ر شانۆ یان به فیلم و له سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه. تێكڕای زانایانی ئیسلام پێیان وایه كه گوناهێكی زۆر گه‌وره‌یه‌و واجبه موسڵمانان خۆیانی لێ وه‌دووربگرن، له فه‌رموده‌ی سه‌حیحدا له دوای شیرك بۆ خودا بڕیاردان سیحر باسكراوه، به پێی فه‌رموده‌ی: «اجتنبوا السبع الموبقات» قيل: يا رسول الله، وما هن؟ قال: «الشرك بالله، والسحر، وقتل النفس التي حرم الله إلا بالحق.."صحيح مسلم: (1/92)برقم(89) عن أبي هريرة(رضي الله عنه). هه‌روه‌ها جمهوری زانایانی پێیان وایه سیحر ئه‌وه‌نده تاوانێكی گه‌وره‌یه ده‌چێته چوارچێوه‌ی كوفره‌وه(خوا په‌نامان بدات) به پێی زاهیری ئایه‌تی پرۆزی: { وَلَكِنَّ الشَّيَاطِينَ كَفَرُوا يُعَلِّمُونَ النَّاسَ السِّحْر }(سورة البقرة: 102).
جادووكردن و سیحر جگه له‌وه‌ی گوناهێكی گه‌وره‌یه‌و له چوارچێوه‌ی كوفردایه‌و سزایه‌كی گه‌وره‌ی له قیامه‌تدا هه‌یه، كاریگه‌ریی زۆر خراپیشی هه‌یه له سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگه و تێكدانی شیرازه‌ی خێزان، هه‌روه‌ها پاره به هه‌ده‌ردانی تێدایه‌و زه‌ره‌رگه‌یاندن به خه‌ڵكی بێ تاوان كه ئه‌مانه تێكڕایان گوناهی گه‌وره‌ن و پێویسته كۆمه‌ڵگه‌یان لێ دوور بخرێته‌وه.
له كۆتاییدا داواكارین:
1ـ له ده‌زگای په‌یوه‌نداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌موو توانای خۆیان بخه‌نه گه‌ڕ له پێناو قه‌لاچۆكردنی دیارده‌ی قیزه‌ونی سیحر و جاد و هه‌روه‌ها ده‌ستگرتنوه‌و قاوه‌گرتنه‌وه و هاوشێوه‌كانی، چونكه جگه له حه‌رامبوونیان تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگه‌یش ده‌شێوێنن و له ناوی ده‌به‌ن.
2ـ داواكارین له موسڵمانانی كوردستان كه توخنی ئه‌و گوناهه گه‌ورانه نه‌كه‌ون و هاریكار بن له گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كان به مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی ئه‌و به‌دكاریانه، وه هاونیشتیمانیانی ئازیز به‌و به‌دكارانه هه‌ڵنه‌خه‌ڵتێن و له هه‌موو كاره‌كانیاندا پشت به په‌روه‌ردگاریان ببه‌ستن و په‌نا به زاتی هه‌ق ته‌عالا ببه‌ن و رووبكه‌نه نزا‌و روقیه‌و دۆعای شه‌رعیی بۆ شیفای نه‌خۆشی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان.
3ـ داواكارین له دادوه‌رو دادگاكانی هه‌رێم كه فه‌رمانی ده‌ستگیركردن و سزادانی ئه‌و جۆره كه‌سانه ده‌ربكه‌ن كه شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌وارییان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تێكداوه‌و ئه‌و دیارده نامۆیه‌یان هێناوه‌ته كوردستانه‌وه‌و بونه‌ته هۆی درووستبوونی كێشه‌و گرفتی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی و سه‌رلێشێواندن و له خشته‌بردنی خه‌ڵكی به تایبه‌ت گه‌نجان، ئایینی پاكی ئیسلام كه هه‌زارو چوارسه‌د ساڵه به پاكی هاتووه‌و كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری وه‌ریگرتووه به هۆی زانایان و پیاوچاكانه‌وه دوور بووه له‌و دیارده قیزه‌ونانه‌و پێویستیشه له‌مه‌ودوایش هه‌ر بپارێزرێت به هیممه‌تی هه‌موو لایه‌ك..(خوای گه‌وره هاوكاری دڵسۆزانه).
وصلی الله علی سیدنا محمد وعلی آ‌له وصحبه أجمعین
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له هه‌رێمی كوردستان
11 شوال 1442 ه =23 ایار 2021ز=2 جۆزه‌ردانی 2721ك