دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له هاوڵاتیان پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت به دامه‌زراندنی كۆمپانیای پشكدار و به‌شداری كردن له‌و جۆره كۆمپانیایانه، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی فیقهی ئیسلامی و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت له بابه‌تی مامه‌ڵه‌كاندا به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی ئه‌م هاوڵاتیانه‌ی دایه‌وه:
(الشركات المساهمة) به‌و جۆره كۆمپانیا بازرگانیانه ده‌وترێن كه خاوه‌نداریه‌تیه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی یه‌كسان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌موو هاوبه‌شه‌كانیان، و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی پشكێكی دیاریكراوه له پشكه‌كه‌كان و ئه‌و پشكانه‌ش ده‌گونجێن بۆ ده‌ستاو ده‌ست كردن، به‌ڵام ناگونجێن بۆ پارچه پارچه كردن، و قازانج و زه‌ره‌ر به پێی ئه‌و پشكانه دابه‌ش ده‌كریت له‌نێوان هاوبه‌شه‌كاندا..
وه (الأسهُم) كه جه‌معی (سهم)ه واته: پشكه‌كان بریتیه له پشكێك یان چه‌ند پشكێك له كۆمپانیایه‌ك یان له پڕۆژه‌یه‌ك له پڕۆژه‌كان به مه‌به‌ستی قازانج كردن یان به مه‌به‌ستی خێرخوازی ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌كه خێر خوازی بوو.
كاری كۆمپانیای پشكداری له خودی خۆیدا بریتییه له مامه‌ڵه‌یه‌كی شه‌ریكایه‌تی له نێوان چه‌ند كه‌سێكدا له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك له كۆمپانیایه‌كاندا، به ڕه‌زامه‌ندی هه‌ردوو لا، مامه‌ڵه‌ی شه‌ریكایه‌تیش كۆده‌نگی زانایانی شه‌رع هه‌یه له‌سه‌ر دروستی به مه‌رجه‌كانی خۆی (بڕوانه: المجموع 14/63، المغنی لابن قدامه 3/5).
بۆیه له ڕه‌چه‌ڵه‌كدا دامه‌زراندنی كۆمپانیای پشكداری و به‌شداریكردن له‌و جۆره كۆمپانیانه كارێكی دروسته، چونكه (ئه‌صڵ له مامه‌ڵه‌كاندا) دروستییه وه‌ك له قه‌واعیدی فیقهیدا هاتووه، مادام به‌ڵگه له‌سه‌ر حه‌رام بوونی نه‌بێت .
به‌ڵام له ئێستادا له به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كۆمپانیاكانی پشكداری به یه‌ك شێوه كار ناكه‌ن پێویسته ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه بهێنه دی بۆ دروستی كاری ئه‌و جۆره كۆمپایانه‌و به‌شداری كردن تیایاندا:
1- پێویسته ئه‌و كۆمپانیایه كاركردنه‌كه‌ی حه‌ڵاڵ بێت و مامه‌ڵه به حه‌ڵاڵه‌وه بكات، بۆیه دروست نییه دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌ك یان به‌شداری كردن له كۆمپانیایه‌كدا كه هه‌موو مامه‌ڵه‌كانی یان هه‌ندێك له مامه‌ڵه‌كانی به سو‌و(ربا) بێت، یان مامه‌ڵه به مه‌شروب و بابه‌ته سه‌رخۆشكه‌رو حه‌رامه‌كانی دیكه‌وه بكات.
2- پێویسته به‌شدار بووه‌كان هه‌یئه‌تێكی كارگێڕی هه‌ڵبژێرێن بۆ ڕایی كردنی كاروباری كارگێری و دارایی و وه‌به‌رهێنان وبه‌شداربوان ئه‌و هه‌یئه‌ته بكه‌ن به وه‌كیلی خۆیان له وه‌به‌رهێنان وكاروباره دارایی و كارگێڕیه‌كاندا.
3- دروست نییه كۆمپانیا هه‌ندێك پشكی تایبه‌ت دیاری بكات كه‌تایبه‌تمه‌ندی وای هه‌بێت ببێته هۆی زه‌مانه‌ت كردنی سه‌رمایه تایبه‌ته‌كه یان ئه‌ندازه‌یه‌كی دیاری كرا‌و له قازانج یان پێشخستنی قازانجی ئه‌و پشكه له‌كاتی پاكتاو كردن.
4- پشكه‌كان دیاریكراو بن و قازانج و زه‌ره‌ری هاوبه‌شه‌كان به‌پێ ژماره‌ی پشكه‌كانیان بێت و قازانج و زه‌ره‌ری هیچ پشكێك له پشكێكی دیكه زیاتر نه بێت.
5- ئه‌و كۆمپانیایه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ بانكێك نه‌بێت كه مامه‌ڵه‌ی ریبه‌وی ئه‌نجام بدات.
6- كۆمپانیاكه تۆمار كرابێت له وه‌زاره‌تی بازرگانی وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم و وه‌همی نه‌بێت.
7- به‌شدار بوو هه‌ركاتێك بۆی ده‌ركه‌وت كاری ئه‌و كۆمپانیایه حه‌رامه و ئه‌و مه‌رجه شه‌رعیانه‌ی سه‌ره‌وه جێبه‌جێناكات پێویسته یه‌كسه‌ر بكشێته‌وه‌و سه‌رمایه‌كه‌ی خۆی وه‌رگرێته‌وه‌و ئه‌وزیاده‌یه‌ش كه له مامه‌ڵه حه‌رامه‌كان هاتۆته سه‌ر ئه‌ندازه‌ی پشكه‌كه‌ی له پڕۆژه‌ی گشتیدا بێجگه مزگه‌وت سه‌رفی بكات .
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
30/ جمادی الأول/ 1443ك = 4/1/2022ز = 10/ به‌فرانبار/ 2721ك