قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی خواره‌وه ئاراسته‌ی له ئه‌نجومه‌نی باڵا كرا:
(كه‌سانێك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به سه‌یاره‌ی خۆیان دێنه‌وه كوردستان، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌یاره‌كانیان له‌ژێر ئه‌و مۆدیل و كوالێتیانه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم دیاری كردووه، بۆیه حكومه‌ت له گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل ڕایانده‌گرێت ونایه‌ڵێت سه‌یاره‌كانیان بێننه ژووره‌وه، ودوای ئه‌وه‌ی كه خاوه‌ن سه‌یاره‌كه و یستی به‌سه‌یاره‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات گومرگێكی زۆری وای ده‌خه‌نه سه‌ر كه وا قازانجیه‌تی سه‌یاره‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت بۆیان و به فڕۆكه بگه‌ڕێته‌وه، حكومه‌تیش پێیان ده‌ڵێت ته‌نها تا ماوه‌ی یه‌ك ساڵ بۆتان هه‌یه سه‌یاره‌كه‌تان ببه‌نه‌وه ده‌ره‌وه ودوای یه‌ك ساڵبه موزایه‌ده ده‌یانفرۆشین به سكرابچی و پاره‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت، ئینجا زوربه‌ی خاوه‌ن سه‌یاه‌كان به‌ناچاری سه‌یاره‌كه‌یان به‌جێده‌هێڵن، پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا سكرابچی بۆی دروسته ئه‌و جۆره سه‌یارانه له موزایه‌ده‌كان بكڕێته‌وه؟)
ئه‌نجومه‌ن دوای لێكۆڵینه‌وه له لایه‌نه‌كانی بابه‌ته‌كه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت له دانیشتنی ئاسایی خۆی له به‌رواری 8/2/2022 به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه وه‌ڵامی دایه‌وه:
كڕینه‌وه‌ی ئه‌و جۆره سه‌یارانه كه حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتوون به به‌هه‌ر هۆكارو پاساوێك بێت به‌دروست نازانین، بۆیه پێویسته موسوڵمانی خۆپاریز وپابه‌ند خۆی لێی بپاریزێت، چونكه له ڕووی شه‌رعییه‌وه دیار نییه و نازانرێت كه ئایا ئه‌و سه‌یارانه له موڵكی خاوه‌نه‌ه‌كانیان ده‌رچوون، و به‌دڵ خاوه‌نه‌كانیان وازیان لێهێناون یاخودنا ، پێغه‌مبه‌ری سه‌روه‌ریشمان (درودی خوای لەسەر بێت) ده‌فه‌رموێ: (لا يحل مال امرئ مسلم إلا بطيب نفس منه). حديث صحيح أخرجه أحمد والبيهقي والدارقطني وغيرهم.
والله تعالى أعلم
و صلى الله على سيدنا محمد و على آله و صحبه و سلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
14/ رجب/ 1443ك = 15/2/2022ز = 26/ ڕیبه‌ندان/ 2721ك