قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
دوای ئه‌وه‌ی پرسیار كرا له ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا سه‌باره‌ت به ته‌قاندنی تۆن ته‌ره‌قه و یاریه ئاگرینه‌كان له بۆنه‌و جه‌ژنه‌كاندا كه بووه‌ته مایه‌ی ئه‌زیه‌تدانی خه‌ڵكی به‌تایبه‌ت منداڵان و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، وبه‌هه‌ده‌ردانی سامانی تاك و گشتی و تێكدانی ژینگه‌ی ئارامی.. بۆیه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به پێویستی زانی ئه‌م ڕونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه ڕابگه‌یه‌نێت:
ئاشكرایه پاراستنی نه‌فس و ماڵ له مه‌به‌سته زه‌روری و به‌رزو باڵاكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه، وهه‌روه‌ها پاراستنی ژینگه له سوتاندن و ژاوه‌ژاوو ده‌نگی به‌رزو بێزاركه‌ر یه‌كێكه له مه‌به‌سته پێویسته‌كانی ژیان له شه‌ریعه‌تی ئیسلامدا بۆیه :
له‌ڕوی شه‌رعه‌وه به‌كارهێنانی هه‌ر جۆرێك له‌و ته‌ره‌قه‌و یاریه ئاگرینانه‌ی كه ده‌بنه هۆی ترساندن وئازاردانی خه‌ڵكی به تایبه‌تی نه‌خۆش و مناڵی ساوا‌و.. دروست نییه، چونكه پێغه‌مبه‌ری ئازیزیمان (د.خ) ده‌فه‌رموێت:( لا يَحِلُّ لمسلم أن يُرَوِّعَ مُسْلِماً) واته: دروست نیه بۆ هیچ موسڵمانێك كه برا موسڵمانه‌كه‌ی بترسێنێت، رواه الامام أحمد في المسند 38/163 وأبوداود / في السنن 7/352 بسند صحيح.
هه‌روه‌ها ئیسراف و به‌هه‌ده‌ردانی ماڵ‌و سامانیشی تیادایه ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ده‌ق ومه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ته خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَلَا تُبَذِّرْ تَبْذِيرًا (26) إِنَّ الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ كَفُورًا][سورة الاسرا‌ء: 26-27]
هه‌روه‌ها یاریه ئاگرینه‌كانیش كه له یادو بۆنه گشتییه كاندا ده‌ته‌قێنرێن كاریكی ناپه‌سه‌نده له‌به‌ر هه‌مان هۆكاری سه‌ره‌وه. وێرایی ئه‌وه‌ی جاری وا هه‌یه فه‌وتان و سوتان و زه‌ره‌ری گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه داواكارین له موسڵمانان خۆیان وه دوور بگرن له‌و جۆره یاریانه‌و حكومه‌تیش رێگه‌ی یاسایی شایسته بگرێته به‌ر له‌و پێناوه‌دا.
والله تعالى أعلم.
و صلى الله على سيدنا محمد و على آله و صحبه و سلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا
29/ذو القعدة/ 1443 / 28/6/2022/ 7 پوشپه‌ڕ/ 2722 ك